تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 22 ئایار 2016
بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووری یەكانی نێوان هەردوو شاری سنە و هەولێر، وە گفتوگۆ كردن لەسەر گرنگترین ئەو كێشە و گرفتانەی كە دووچاری بازرگانانی هەردوولا دەبنەوە شاندێكی پارێزگاری سنە سەردانی ژووریان كرد.
بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 18/5/2016 پێشوازییان لە شاندێكی پارێزگای سنە كرد كە پێكهاتبوون لە پارێزگاری سنە عەبدولمەحەممەد زاهیدی و جێگری پارێزگار عەلی رەزا ئەشناگر و ئەندامانی پارێزگار.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە  نوێنەرانی بەرێوبەرایەتی گومرگ و دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی كشتوكاڵ و بەڕێوبەرایەتی شارۆچكە پیشەسازییەكان لە هەرێمی كوردستان ئامادەبوون.
سەرەتای كۆبوونەوەكە وتەی بەخێرهێنان لە لایەن سەرۆكی ژوور خوێندرایەوە دواتر تیشكی خستە سەر پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو شار و رایگەیاند: پەیوەندی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی زۆر باش دایە ئێمە هەمیشە هەوڵمانداوە ئەم پەیوەندییە بەرەو پێشتر ببەین، پێگەی ئێران لە عێراق بە گشتی پێگەیەكی تایبەتی خۆی هەیە هەمیشە هاوكار و یارمەتیدەری عێراق و هەرێمی كوردستان بووە لە گشت بوارەكان.
وتیشی: ئەم سەردانە دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەر بكەین كە ببێتە هۆی پتەوكردنی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردوو شار و وا بكەین كە لە رووی كوالێتی و بەرزی جۆری بەرهەمەكان گفتوگۆ بكەین.
دواتر عەبدولمەحەممەد زاهیدی پارێزگاری سنە سوپاسی ژووری بازرگانی هەولێر كرد بۆ ئەم پێشوازییە وتی: ئێمە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە گشتی و هەولێر بەتایبەتی بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە و پارێزگاری لێ دەكەین و بەردەوام دەبین لە پێشخستنی، بوونی ئەزموون و توانا لە لایەن هەردوولا وا دەكات هاوكار و هەماهەنگی یەكتر بین و سوود لە یەكتر وەرگرین.
پارێزگاری سنە ئەوەشی خستە روو: ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆر باش هەیە لە نێوان هەردوو شار، بوونی پێشكەوتن و ئاوەدانی زۆر باش لە هەولێر و هەرێمی كوردستان لە دوای رژێم، مایەی خۆشحاڵی ئێمەیە، ئێمەش هەوڵ دەدەین بەشدار بین لەم ئاوەدانكردنەوەیە.
وتیشی: ئێمە هەوڵ دەدەین پەرە بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو شاری سنە و هەولێر بدەین، كە هەردوو شار پێگەیەكی جوگرافی باشیان هەیە دەتوانین هاوكار و هەماهەنگی یەكتر بین بۆ ئەوەی ببینە بنكەیەكی بازرگانی پتەو لە نێوان وڵاتانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئاسیا.
پارێزگاری سنە دەربارەی بەرهەمەكانی شاری سنە وتی: ئێمە لە سێكتەری كشتوكاڵی توانایەكی باشمان هەیە بەهۆی بوونی بارانێكی چاك لە شارەكەمان هەناردەی بەروبوومی كشتوكاڵیمان لە ئاستێكی باش دایە هەروەها لە سێكتەرەكانی بیناسازی و پیشەسازی خۆراك دەتوانین هاوكار و هەماهەنگی ئێوە بین.
دواتر نوێنەرانی بەرێوبەرایەتی گومرگ و دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی كشتوكاڵ و بەڕێوبەرایەتی شارۆچكە پیشەسازییەكان لە هەرێمی كوردستان هەر یەكە بە جیا باسیان لە كار و پرۆژەكانی خۆیان كرد، هەروەها تیشكیان خستە سەر چۆنیەتی ئاڵوگۆڕ كردنی كالاكان لەگەڵ وڵاتی ئێران و گفتوگۆ كرا لەسەر چەندین تەوەر و كێشەو گرفتەكان روون كرایەوە بە مەبەستی چارەسەركردنیان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 18/5/2016 كۆمپانیایەكی سویدی لە بواری ئەمنی و پاراستن كە لە لایەن ژووری بازرگانی سویدیەوە سەرپەرشتی دەكرا سەردانی ژووری كرد و لە لایەن حاجی فیدائەددین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازی لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەك دا كە چەند كۆمپانیایەكی بواری سۆفت وێر و كۆمپیوتەر لە هەولێر ئامادەی بوون، حاجی فیدائەددین گەردی دەستخۆشی لە ژووری بازرگانی سوید كرد، هەروەها سوپاسی كۆمپانیای ناوبراو كرد بۆ ئەم سەردانە.
دواتر لە لایەن جۆنی بێرلیك بەڕێوبەری كۆمپانیای (MIND MANCER) بۆ كاری ئەمنی و پاراستن باسی لە كار و چالاكیەكانی كۆمپانیاكەی خۆیان كرد و وتی: ئێمە كارەكانمان لە باكووری ئەوروپایە، وە شوێنی كۆمپانیاكەمان لە وڵاتی سویدە و كاری سۆفت وێر ئەنجام دەدەین بۆ شوێنە گشتی و تایبەتیەكان وە لەگەڵ كۆمپانیای تر كار دەكەین لە ساڵی 2006 تا ئێستا بەردەوامین مەبەستمان پاراستنی هەر شوێنێكە كە پێمان بسپێردرێت لە كاری نەخوازراو.
پاشان لە لایەن جۆنی بێرلیك سیمینارێك لەسەر چۆنیەتی پرۆگرامەكە و ئیش پێكردنی بۆ ئامادەبووان پێشكەشكرا و ئامادەبوانیش لە لایەن خۆیانەوە بە سەرنج و تێبینی و پرسیارەكانیان كۆبوونەوەكەیان زیاتر دەوڵەمەند كرد. 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
خولێكی زمانی ئینگلیزی كە لە لایەن مامۆستایانی بەشی زمانی ئینگلیزی لە كۆلێژی بنەرەتی لە زانكۆی سەڵاحەددین كە بۆ فەرمانبەران و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كاربویەوە بە كۆتا هات.
ئەم خولە ماوەی سێ مانگی خایاند كە چەندین بەش و تەوەری لە زمانی ئینگلیزی لەخۆ گرتبوو كە لە ژیانی رۆژانەدا بەكار دەهات، رۆژی 18/5/2016 لە رێوڕەسمێكی شایستەدا بە ئامادەبوونی سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور خەڵاتی رێزلێنان بەخشارایە ئەم مامۆستایانە و لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور سوپاس و پێزانینی خۆی و ژووری ئاڕاستەیان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 18/5/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە پارێزەر خاتوو مەیس عەباس ئەلعەبوسی راوێژكار لە نوسینگەی راوێژكاری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا كرد.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا كرا.
سەرۆكی ژوور وتی: ئێمە وەكو هەرێمی كوردستان هەوڵ دەدەین پەیوەندی بازرگانی باشمان هەبێت لەگەڵ هەموو وڵاتان، بەهێزكردنی پەیوەندییەكان بەرەو پێشبردنی ئامانجی ئێمەیە.
د. دارا رایگەیاند: لە ئێستادا چەندین كێشەو گرفت لە عێراق بەگشتی هەن كە بونەتە كۆسپ بۆ گەشەی ئابووری بەڵام پێویستە بە هاوكاری هەمووە لایەك ئەم كێشانە تێپەڕێنین بەردەوام بین لە كارە بازرگانیەكان، بازرگانانی كوردستانیش ئارەزووی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانن.
سەرۆكی ژوور داوای كرد كە پەیوەندی هەبێت لە نێوان ژوورە بازرگانیەكان لە نێوان هەرێم و ئەمریكا كە دەرگایەكە بۆ سەرخستنی كەرتی بازرگانی.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە ژووری بازرگانی هەولێر پەیوەندی باشی هەیە لەگەڵ زۆرێك لە ولاتانی ئەوروپی و عەرەبی، زۆر لە وڵاتانیش پەیوەندی ئاڵوگۆڕی بازرگانی باشیان هەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەڵام پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ ئەمریكا لە ئاستی پێویست نیە بۆیە ئێوە دەتوانن لە لایەن خۆتانەوە هاوكار بن بۆ پێشخستنی پەیوەندیەكان بە هێنانی شاندی بازرگانی و خاوەن كۆمپانیاكان بۆ هەرێم.
لە لایەن خۆیەوە پارێزەر خاتوو مەیس عەباس ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا كار لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان بكات و هاوكاری هەردوو كەرتی گشتی تایبەت بن لە هەرێمی كوردستان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑