تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 04 شوبات 2016
رۆژی 3/2/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی كونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر بە سەرۆكایەتی كۆر ستۆوتن جێگری كونسوڵ كرد.
لە دیارێكدا كە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون جێگری كونسوڵی هۆڵەندا وتی: ئێمە وەكو وڵاتی هۆڵەندا بەردەوام دەبین لە هاریكاری هەرێمی كوردستان بە هەردوو شێوەی ماددی و مەعنەوی بەڵام بە هۆی ئەم قەیرانەی ئێستا كە بەشێكی زۆری وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە و هۆڵەنداش بێ بەش نەبووە بۆیە لە ئێستادا هاوكارییە ماددیەكانمان تەنها بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستانە.
وتیشی: ئێمە دەزانین كە هەرێمی كوردستان بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی تیرۆرستانی داعش و دابەزینی نرخی نەوت بەدەر نەبووە لەم قەیرانە و ئێمەش وەكو وڵاتی هۆڵەندا و رێكخراوە خێرخوازیەكانی هۆڵەندا پاڵپشتی كەرتەكانی تایبەت دەكەین بە شێوەی مەعنەوی لە رێگای كردنەوەی خولەكانی پەرەپێدان و بەرزكردنەوەی توانای مرۆیی.
كۆر ستۆون ئەوەشی خستە روو: كە كوردستان لە گشت سێكتەرەكان دەوڵەمەندە بەڵام پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە وڵاتی هۆڵەنداش بەتایبەت لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵی و پیشەسازی خۆراك و ریسایكلین ئەزمونێكی دەوڵەمەندی هەیە و دەتوانین هاوكارتان بین لەم بوارانە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور زۆر سوپاسی حكومەتی هۆڵەندای كرد لە بەردەوامی پاڵپشتی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.
وتی: بوونی ئەم شەڕە نەخوازراوە و دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی رێژەیەكی زۆر لە ئاوارەكانی عێراق و سوریا بۆ هەرێم پاڵەپەستۆیەكی زۆری لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست كردووە لە لایەكی تریشەوە هاوكارییە نێودەوڵەتیەكانیش وەكو پێویست نین.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە كەرتەكانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان پێویستیان بە پاڵپشتی هەیە لە ئێستادا هەردوو كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵی كە هەرێمی كوردستان خاوەنی زەویەكی بە پیت و ئاوێكی باشە پێویستی بە پەرەپێدان و وەبەرهێنان هەیە لەم كەرتانە، وتیشی ئێمە دەزانین كە وڵاتی هۆڵەندا لە وڵاتە هەرە پێشكەوتوەكانە لەم بوارەدا بۆیە پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوە هەیە.
سەبارەت بە واژووكردنی ئەم یاداشتنامەی كە بۆ پێشخستنی توانای مرۆیی كراوە زۆر سوپاسی كردن هیوای خواست كە لە ماوەی داهاتوو بتوانین سوود لە ئەزموونی هۆڵەندا وەربگرین لە گشت بوارەكان.
دواتر ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و رێكخراوی خێرخوازی SPARKی هۆڵەندی بە هاوكاری قونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر یاداشتنامەیەك بۆ پەرەپێدانی توانای مرۆیی كەرتەكانی تایبەت لە هەولێر واژوو كرا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 رۆژی 1/2/2016 ئاكینۆبتۆ كینۆتشای سەرۆكی كۆمەڵەی دۆستایەتی ژاپۆنی – كوردستانی و پەرلەمانتار لە پەرلەمانی ژاپۆن سەردانی ژووری كردو لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و عەبدولكەریم مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازی لێكرا.
لەو دیدارەدا ئاكینۆبتۆ كینۆتشای رایگەیاند: ئێمە هاتوین بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی گشت سێكتەرەكان لە هەرێمی كوردستان چونكە هەرێم دەوڵەمەندە لە گشت بوارەكان.
وتیشی: ئێمە بە هاوكاری رێكخراوی جیترۆ توانیومانە كۆنفڕانسێك لە عێراق ساز بكەین لە هەمان كات دا هەر لە رێگەی ئەم رێكخراوەوە پەیوەندیەكانمان بەردەوامە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی بازرگانی.
ئەوەشی خستە روو: كە ئەوان لە رێگەی حكومەتی وڵاتەكەیانەو كار لەگەڵ وڵاتان دەكەن لە ئێستاشدا بەشی هەرە زۆری كاڵاكانمان لە رێگەی وەكیلی كۆمپانیا ژاپۆنیەكان لە هەردوو وڵاتی ئوردن و ئیماراتەوە هەناردەی وڵاتی عێراق دەكرێن، هۆكارەكەشی بۆ باش نەبوونی دۆخی سیاسی حكومەتی مەركەزی عێراق گەڕاندەوە لە هەمان كاتیشدا نەبوونی سیستەمێكی بانكی رێك و پێك.
لە لایەن خۆیەوە د. دارا جەلیل خەیات دوای بەخێرهێنان رایگەیاند: كە ژاپۆن تا ئێستا نەیتوانیوە بەردەوامی بە پەیوەندییە بازرگانیەكانی بدات لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی تر ژاپۆن زۆر دواكەوتووە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی لەگەڵ هەرێم.
ئەوەشی خستە روو: كە ژاپۆن پەیوەندییە بازرگانیەكانی هەم لەگەڵ عێراق و هەم هەرێمی كوردستان لاوازە و بەگوێرەی پێویست نیە كە چی هەرێمی كوردستان بەرقەراریەكی تەواوی ئەمنی هەیە.
سەرۆكی ژوور داوای لێكردن هەول بدەن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێم بەهێز بكەن بە سازدانی كۆنفڕانسێكی گەروە لە نێوان كۆمپانیاكان و خاوەن كارانی هەردوولا وە كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستانیش بتوانن ببنە وەكیلی كۆمپانیا ژاپۆنیەكان لە هەرێمی كوردستان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 
لە درێژەی كارو چالاكیەكانیدا و لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوكاری كردنی و پشتگیری كردنی دەزگا و ناوەند و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، لەسەر داوای كۆمپانیای (Golden Art) كە هەڵدەستێ بە سازكردنی دیداری نێودەوڵەتی لە ژێر دروشمی سینەمای دژ بە تیرۆر، ژوورەكەمان بڕیاریدا ببێت بە یەكێك لە سپۆنسەرانی سازكردنی ئەو دیدارە بە مەبەستی هاندانی زیاتری هونەرمەندان و سینەماكاران بۆ بەردەوام بوون لە بەرجەستە كردنی تواناكانیان لە پێناو خزمەت كردنی هەرێمی كوردستان لەو بارو دۆخە سەختەدا، بە هیوای سەركەوتن بۆ ئەو دیدارە و بەردەوامی رەوڕەوەی كاری سینەمایی و سەرجەم كارە هونەرییەكانی تر، لە پاڵ ئەوەشدا ژوورەكەمان تەئكید لەسەر پاڵپشتی كردنی ئەو كارانەی كە بە پەسەندی دەزانێت و بە پێ ی توانای ئێستای خۆی دەكاتەوە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑