بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 17 تشرینی دووەم 2016 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Mon, 29 Apr 2024 12:05:24 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ژوور پاڵپشتی خۆی بۆ كەرتی خوێندن دووپات كردەوه https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68752-ژوور-پاڵپشتی-خۆی-بۆ-كەرتی-خوێندن-دووپات-كردەوه.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68752-ژوور-پاڵپشتی-خۆی-بۆ-كەرتی-خوێندن-دووپات-كردەوه.html ژوور پاڵپشتی خۆی بۆ كەرتی خوێندن دووپات كردەوه
رۆژی 16/11/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە گزەڤیێ لەڤێڤیل بەڕێوبەری قوتابخانەی نێودەوڵەتی فەڕەنسی (دانیێل میتران) لە هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا باقی محەممەد ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوو باس لە گرنگی خوێندنی فەڕەنسی لە هەرێمی كوردستان و گرنگی كردنەوەی قوتابخانە و زانكۆ فەڕەنسیەكان لە هەرێمی كوردستان كرا.
گزەڤیێ لەڤێڤیل رایگەیاند: بەهۆی خواستی زۆر بۆ خوێندن لە قوتابخانەكەمان ئێمە لە 27/1/2017 لە باڵاخانەیەكی نوێ و گەورەتر خزمەت بە قوتابیانی هەرێم كوردستان دەكەین ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ بوونی سیستەمێكی سەركەوتوو و باشی خوێندن لە قوتابخانەكەمان.
وتیشی: لە ئێستادا خەریكی هێنانی كۆلێژێكی فەڕەنسین بۆ هەولێر لە داهاتوویەكی نزیكدا دەرگای خۆی بۆ قوتابیانی هەرێمی كوردستان واڵا دەكات.
 گزەڤیێ ئەوەشی خستە روو: كە ئامانجی سەردانەكەیان بۆ ژوور دروست كردنی پەیوەندی و هاماهەنگی یە لە نێوان هەردوولا بەهۆی ئەوەی لە قوتابخانەكەمان ساڵانە لە قۆناغێكی دیاری كراوی ئامادەیی دا قوتابیەكانمان خولێكیان بۆ دەكرێتەوە لە دام و دەزگای جیاواز بۆ ئەوەی فێری كاركردن و لێپرسراویەتی بن، ژووری بازرگانی هەولێریش وەكو دەزگایەكی گرنگ رۆڵی خۆی هەیە بۆ ئەوەی قوتابیەكانمان ئاشنا بن بە كارە بازرگانیەكان، ئەمەش لە پێناو خزمەت كردنی بەرژەوەندی گشتی و رۆڵەكانی كوردستانە.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور پاڵپشتی خۆیی و ژووری بۆیان نیشاندا، وتی: ئێمە وەكو ژووری بازرگانی هەولێر پاڵپشتی كەرتی خوێندن دەكەین لە هەرێمی كوردستان و هەر كارێك كە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دابێت.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 17 Nov 2016 07:06:34 +0000