بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 09 ئاب 2015 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Mon, 06 May 2024 05:21:09 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq کۆڕبەندی (تورکی - عەرەبی)لە توركیا بەرێوە دەچێت https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22191-کۆڕبەندی-تورکی-عەرەبی-لە-توركیا-بەرێوە-دەچێت.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22191-کۆڕبەندی-تورکی-عەرەبی-لە-توركیا-بەرێوە-دەچێت.html
کۆڕبەندی (تورکی - عەرەبی)لە توركیا بەرێوە دەچێت  لە ژێر چاودێری و پاڵپشتی وەزارەتی ئابووری حکومەتی تورکیا 
 لە 29-26/10/2015 بە ئامادە بوونی سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکان و باڵیۆزی ووڵاتانی عەرەبی و بە بەشداری زیاتر لە ٥٠٠ کۆمپانیای ووڵاتانی عەرەبی و ١٥٠ کۆمپانیای تورکی تایبەتمەند  کۆڕبەندی (تورکی - عەرەبی) بۆ جل و بەرگی ئامادەکراو و پێستە و تەکنەلۆژیای پیشەسازی رستن و چنین   لە شاری ئەزمیر لە تورکیا سازدەکرێت
ئەوانەی نیازی بە شداری كردنیان دەتوانن تا 20/9/2015سەردانی ژوورەكەمان بكەن بۆ رایی كردنی پرۆسەی بەشداریان بە بری 175 یورو بۆ دابێنكردنی ئەم خزمەتگوزاریانەی خوارەوە : 
1- هۆتێل بۆ ماوەی ٤.رۆژ لە هۆتێل شیراتۆن - ئەزمیر
2- ژەمی بەیانیان - نیوەرۆ - ئێواران 
3- گواستنەوە لە فرۆکەخانەوە بۆ هۆتێل لە کاتی چوون و هاتن
4- وەرگێر 
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی بەشی پەیوەندییەکان بکەن لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر 
 
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 09 Aug 2015 09:15:14 +0000
سەرۆکی رێکخراوی پرۆگرامی بازرگانی عێراقی لە ئێران سەردانی ژوور دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22190-سەرۆکی-رێکخراوی-پرۆگرامی-بازرگانی-عێراقی-لە-ئێران-سەردانی-ژوور-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22190-سەرۆکی-رێکخراوی-پرۆگرامی-بازرگانی-عێراقی-لە-ئێران-سەردانی-ژوور-دەکات.html سەرۆکی رێکخراوی پرۆگرامی بازرگانی عێراقی لە ئێران سەردانی ژوور دەکات
بە مەبەستی زیاتر کردن و بەرەو پێشبردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژی ٢٠١٥/٨/٩ شاندێکی رێکخراوی پرۆگرامی بازرگانی عێراقی لە ئێران بە سەرۆکایەتی عەلی شاهێد بەهرۆز سەرۆکی ئەم رێکخراوە سەردانی ژووریان کرد و لە لایەن ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکدا عەلی شاهێد ووتی: ئەم رێکخراوە لە ئێستادا تایبەتە بە بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان تەبریز و عێراق لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشت و گوزار و لە ئایندەدا گشت شارەکانی ئێران دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستە روو: ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان شاری تەبریز و عێراق نزیکەی ٦ ملیۆن دۆلارە کە پشکی شێر بەر کەرتی پیشەسازی کەوتووە، راشیگەیاند: بەنیازن لقی رێکخراوەکەیان لە گشت شارەکانی ئێران و لە شارەکانی هەولێر و بەغدا و بەسرە لە عێراق لە ئایندەیەکی نزیکدا بکەنەوە و ئەم رێژەیە بەرز بکەنەوە.
سەرۆکی ئەم رێکخراوە ووتیشی: ئێمە دەتوانین یارمەتی هەر بازرگانێک یان خاوەن کۆمپانیایەک بدەین لە هەموو روویەکەوە کە بیەوێت ببێتە وەکیلی کۆمپانیایەکی ئێرانی یان کاری بازرگانی بکات لە نێوان هەردوو ووڵات.
لە لایەن خۆیەوە ماجد جەلال خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانە و دەست خۆشی لێکردن بۆ ئەم هەنگاوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، ئامادەیی ژووری بازرگانیشی دەربڕی بۆ هەموو هاوکارییەک.
 

 

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 09 Aug 2015 07:38:30 +0000