تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 09 تەمموز 2015

رۆژی ٧/٧/٢٠١٥ بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگای هەولێر و فەتحی مەلا عەلی نوێنەری وەارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و خاوەن کارگە لۆکاڵیەکان، کۆمپانیای فازڵ بە بۆنەی هەناردەکردنی یەکەمین کاروانی بەرهەمەکانی کە بریتی بوو لە سێتی بەرهەمهێنانی بلۆک کە پێک هاتبوو لە خەباتەی مەرکەزی و کابیسە رێوڕەسمێکی سازکرد.

بەو بۆنەیەوە فازڵ فاروق بەڕێوبەری رێپێدراوی کۆمپانیای فازڵ و  پارێزگاری هەولێر و نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و سەرۆکی ژوور وتەیان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد ,هەریەک بە جیا تەئکیدی لەسەر گرنگی هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی بۆ دەرەوە کردەوەو پشتگیری خۆیان بۆ تەواوی ئەو کارگە و کۆمپانیایانە خستە روو کە دەیانەوێ هەنگاوی لەو جۆرە بهاوێژن. لە لایەکی ترەوە دەست خۆشیان لە کۆمپانیای فازڵ کرد لەبەر ئەو ئەنجامەی کە بەدەستی هێناوە.

سەرۆکی ژوور لە وتەکەیدا وێرای ئاماژەکردنی بە گرنگی هەناردەکردنی بەرهەمی کارگەکانی هەرێم بۆ دەرەوە دەست خۆشی لە کۆمپانیای فازڵ کرد داوای لە وەزارەتی بازرگانی کرد کە پشتگیری کارگە ناوخۆیی یەکان بکات و ئاسانکاری زۆریان بۆ بکات بە تایبەتی لە بارودۆخی ئێستادا کە کوردستان بە قۆناێکی سەخت دا تێدەپەڕێت ،هەروەها داوای کرد کە وەزارەتی بازرگانی بەو بریارەیدا بچێتەوە کە بەهۆیەوە چەندین کارگە مۆڵەتیان لێ وەرگیراوەتەوە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخەی ئێستا و ئامادەیی خۆشی بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەت دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی کە بۆ ژمارەیەک کارگە دروست بووە بەهۆی ئەو بڕیارەوە.

لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا پەردە لەسەر بەرهەمەکانی کۆمپانیا هەڵدرایەوە و چۆنیەتی کارکردنی ئامێره كان پراکتیکیانە ئەنجامدران و تاقی کرانەوە. 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑