تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 13 تەمموز 2015

رۆژی ٢٠١٥/٧/١٢ شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کۆماری ئەبغازیا بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ژوور گینادی گاگولیا سەردانی ژووریان کرد و لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتتی ژوورەکانی هەرێم پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا کە بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادە بوون، شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و ستایشی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و شاری هەولێریان بە تایبەتی کرد لە رووی رێگاو بان و باڵاخانەی مۆدێرن و  بەردەوامی ئیش و کارەکان.

گینادی گاگولیا کورتەیەک لە مێژووی کۆماری ئەبغازیا و هەڵکەوتەی جوگرافی وڵاتەکەیانی بۆ ئامادەبووان باسکرد، هەروەها باسی لە گرنگترین ئەو سەرچاوانە کرد کە ئابووری کۆماری ئەبغازیا پشتی پێ دەبەستێت وەکو کشتوکاڵ و گەشت و گوزار.

رایگەیاند کە ساڵانە رێژەیەکی زۆر لە میوەجاتی مزرەمەنیەکان و بەرهەمەکانی خواردنەوە هەناردەی دەرەوە دەکەن.

لە لایەن خۆیەوە د. دارا جەلیل خەیات دوای بەخێر هێنان سوپاسی ئەم سەردانەیانی کرد و هیوای خواست کە ئەم سەردانە ببێتە دەستپێکێک بۆ ئاڵوگۆڕکردنی شاندی بازرگانی لە نێوان هەردوولا و فراون کردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکان.

دواتر لە رێوڕەسمێکدا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە لایەن سەرۆکی هەردوو ژوور واژوو کرا.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑