بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 13 تەمموز 2015 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 05:21:18 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq یەکێتیی ژوورەکانی هەرێم و ژووری ئەبغازیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22175-یەکێتیی-ژوورەکانی-هەرێم-و-ژووری-ئەبغازیا-یاداشتێکی-لێکتێگەیشتنیان-واژوو-کرد.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22175-یەکێتیی-ژوورەکانی-هەرێم-و-ژووری-ئەبغازیا-یاداشتێکی-لێکتێگەیشتنیان-واژوو-کرد.html یەکێتیی ژوورەکانی هەرێم و ژووری ئەبغازیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد

رۆژی ٢٠١٥/٧/١٢ شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کۆماری ئەبغازیا بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ژوور گینادی گاگولیا سەردانی ژووریان کرد و لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتتی ژوورەکانی هەرێم پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا کە بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادە بوون، شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و ستایشی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و شاری هەولێریان بە تایبەتی کرد لە رووی رێگاو بان و باڵاخانەی مۆدێرن و  بەردەوامی ئیش و کارەکان.

گینادی گاگولیا کورتەیەک لە مێژووی کۆماری ئەبغازیا و هەڵکەوتەی جوگرافی وڵاتەکەیانی بۆ ئامادەبووان باسکرد، هەروەها باسی لە گرنگترین ئەو سەرچاوانە کرد کە ئابووری کۆماری ئەبغازیا پشتی پێ دەبەستێت وەکو کشتوکاڵ و گەشت و گوزار.

رایگەیاند کە ساڵانە رێژەیەکی زۆر لە میوەجاتی مزرەمەنیەکان و بەرهەمەکانی خواردنەوە هەناردەی دەرەوە دەکەن.

لە لایەن خۆیەوە د. دارا جەلیل خەیات دوای بەخێر هێنان سوپاسی ئەم سەردانەیانی کرد و هیوای خواست کە ئەم سەردانە ببێتە دەستپێکێک بۆ ئاڵوگۆڕکردنی شاندی بازرگانی لە نێوان هەردوولا و فراون کردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکان.

دواتر لە رێوڕەسمێکدا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە لایەن سەرۆکی هەردوو ژوور واژوو کرا.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 13 Jul 2015 08:01:04 +0000