بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 08 حوزەیران 2015 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Thu, 25 Apr 2024 07:49:53 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێكی ژوور بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووری یۆنانی – عەرەبی دەكات https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22139-شاندێكی-ژوور-بەشداری-لە-كۆڕبەندی-ئابووری-یۆنانی-–-عەرەبی-دەكات.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22139-شاندێكی-ژوور-بەشداری-لە-كۆڕبەندی-ئابووری-یۆنانی-–-عەرەبی-دەكات.html
شاندێكی بازرگانی ژوور و ئافرەتانی خاوەنكار كە پێكهاتبوون لە سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و مەلا مەجید سورچی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری ژوورو ، سەیران میران لە یەكێتی خاوەنكارانی ئافرەتان بەشداریان لە كۆڕبەندی ئابووری (یۆنانی – عەرەبی)دا كرد كە لە 5ی حوزەیران لە ئۆتێل دیڤانی لە ئەسینای پایتەختی ووڵاتی یۆنان بەسەرپەرشتی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی هەریەك لە ووڵاتانی یۆنان و ئوردن  و بە ئامادەبوونی چەندین وەزیری یۆنانی و عەرەبی و بازرگانان سازركرابوو،.
ئەم كۆڕبەندە بۆ ماوەی دوو رۆژ 4-5/6/2015 بەردەوام بوو، پتەوكردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان ووڵاتی یۆنان و ووڵاتانی عەرەبی و باسكردنی دەرفەتی كار و گۆڕینەوەی بیرو ڕا گرنگترین ئامانج بوون لەم كۆڕبەندە.
شاندی بازرگانی هەرێمی كوردستانیش بەشێوەی B)-B ) لەگەڵ بازرگان و خاوەنكارانی یۆنانی و عەرەبی بەشداربوون و، چەندین دیداریان سازدا و گرنگترین ئەو سێكتەرانەیان بۆ روون كردنەوە كە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی.
دواتر شاندی هەرێم سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان لە ئەسینا كرد لە لایەن باڵیۆز بورهان نامق پێشوازیان لێكرا.
شاندی هەرێم هیوایان خواست كە كونسوڵخانەی عێراق هاوكاریان بێت لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یۆنان بە گۆڕینەوەی شاندی بازرگانی و ئاسانكردنی ڤیزا و هاتوچۆكردن .
لە لایەن خۆشیەوە باڵیۆزی عێراق ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوام لە سەر هەولەكانیان بۆ باشتر كردنی بارودۆخی ڤزا و كاری بازرگانی نێوان یۆنات و عێراق یە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی و بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك كە خزمەت بەو پرۆسەیە بكات .
 
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 08 Jun 2015 07:18:56 +0000