بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 19 ئایار 2015 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Fri, 26 Apr 2024 18:48:02 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێكی بازرگانی ووڵاتی ئۆزباكستان سەردانی ژوور دەكەن https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22111-شاندێكی-بازرگانی-ووڵاتی-ئۆزباكستان-سەردانی-ژوور-دەكەن.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22111-شاندێكی-بازرگانی-ووڵاتی-ئۆزباكستان-سەردانی-ژوور-دەكەن.html شاندێكی بازرگانی ووڵاتی ئۆزباكستان سەردانی ژوور دەكەن
رۆژی 17ی ئایاری 2015 شاندێكی بازرگانی ووڵاتی ئۆزباكستان سەردانی ژووریان كردو لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەەمی سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا سۆران ئەبوبەكر ژمارەی ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن روونكردەوە هەروەها باسی لە یاسای وەبەرهێنان كرد لە هەرێمی كوردستان.
دواتر باسی رەوشی بازرگانی و ئابووری هەرێم و گرنگترین ئەو بەربەستانە كرد كە ئێستا هاتوونەتە بەردەم رەوشی ئابووری هەرێم راشیگەیاند كە هەموو ئەم بەربەستانە كاتین و لەماوەیەكی كورت دا چارەسەر دەبن.
ووتیشی هەرێمی كوردستان لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی كە گرنگترین سێكتەرن، پێویستی بە وەبەرهێنان و دامەزراندنی كارگە هەیە.
لە كۆتایشدا هیوای سەركەوتنی گەشتەكەی بۆ شاندی میوان خواست و بۆیانی دووپاتكردەوە كە ژووری بازرگانی پیشەسازی هەولێر دەرگای واڵایە بۆ هەموو هاوكارییەك.
شاندی میوانیش سوپاسی ژووریان كرد بۆ ئەم پێشوازییە و جەختیان لەوە كردەوە كە بتوانن لە ماوەی داهاتوو دا پەرە بە كاری بازرگانیەكانیان بدەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 19 May 2015 07:36:26 +0000