بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 05 نیسان 2015 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Mon, 29 Apr 2024 21:05:08 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر كرایەوە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8723-دەیەمین-پێشانگای-نێودەوڵەتی-كتێب-لە-هەولێر-كرایەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8723-دەیەمین-پێشانگای-نێودەوڵەتی-كتێب-لە-هەولێر-كرایەوە.html دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر كرایەوە
رۆژی 2ی نیسان بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فریاد رواندزی وەزیری رۆشنبیری عێراق و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و جێگری نوێنەری رێكخراوە نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و ژمارەیەك لە كەسایەتیە سیاسیەكان و كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەولێر دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان لە شاری هەولێر لە لایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرایەوە.
لەم پێشانگایە زیاتر لە 700 هەزار ناونیشانی كتێب نمایشكران لە لایەن 200 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە لە 22 وڵاتی جیاواز.
شایانی باسە ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 05 Apr 2015 09:19:24 +0000
سەرۆكی ژوور پیرۆزبایی لە یانەی شەترەنجی خانزاد دەكات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8722-سەرۆكی-ژوور-پیرۆزبایی-لە-یانەی-شەترەنجی-خانزاد-دەكات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8722-سەرۆكی-ژوور-پیرۆزبایی-لە-یانەی-شەترەنجی-خانزاد-دەكات.html سەرۆكی ژوور پیرۆزبایی لە یانەی شەترەنجی خانزاد دەكات
رێككەوتی 1/4/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە بارەگای ژوور پێشوازی لە هەردوو بەڕێزان دڵزار ئەحمەد ساڵح سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد و هانا جەمال ئەندامی دەستەی كارگێڕی هەمان یانەی كرد.
سەرۆكی ژوور پیرۆزبایی لە یانەی شەترەنجی خانزاد كرد بە بۆنەی سەركەوتنی لە رێكخستنی پاڵەوانێتی نەورۆزی نێودەوڵەتی وە ئامادەیی خۆیی و ژووری نیشاندا بۆ هەموو پاڵپشتیەك.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد زۆر سوپاسی كرد بۆ ئەم پێشوازییە، وە لۆگۆی یانەكەیانی پێشكەشی سەرۆكی ژوور كرد.
شایانی باسە رۆژی 18/3/2015 یانەی شەترەنجی خانزاد پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی بە ناوی نەورۆز لە هۆڵی یانەكە لە شاری هەولێر رێكخست بە بەشداری 7 ووڵات و 46 یاریزانی كوڕ و كچ، كە كچ و كوڕێكی ئۆكڕانی خەڵاتی یەكەمیان بەدەست هێنا.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 05 Apr 2015 09:16:43 +0000