رۆژی14/4/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی پیشەسازی هەولێر لە بارەگای ژوور پێشوازی لە خاتوو ئەسما محەممەد عەلی كونسوڵی بازرگانی میسر لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون باس لە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوولا كرا.
پاشان خاتوو ئەسما ئامانجی سەردانەكەی بۆ ژوور روونكردەوە رایگەیاند كە لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ 40 كۆمپانیای میسری بە یاوەری وەزیری بازرگانی میسر سەردانی هەولێر دەكەن بۆ ئەوەی كار و وەبەرهێنان بكەن و بەشدار بن لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی نیشاندا ئەم هەنگاوەی بە گرنگ وەسف كرد و ئامادەیی خۆیی و ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو پاڵپشتی یەك و ئاسانكارییەك.