تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 04 ئازار 2015
بە چاودێری بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆنفڕانسی كاری هەولێر دربارەی (دەرفەتی كار و پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی كوردستان و عێراق) بە سەركەوتوویی بەڕێوەچوو.
ئەم كۆنفڕانسە دوو رۆژی خایاند، رۆژی یەكەمی كۆنفڕانس 1/3/2015 لە هۆتێل رۆتانا بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر و دهۆك و سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی كاری بەریتانی – عێراقی زیاتر لە 350 كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی و بازرگانان و دەزگاكانی راگەیاندن بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفڕانسەكە دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ووتەیەكی پێشكەش كردوو وێرای بەخێرهاتنی میوانان گرنگی ئەم كۆنفڕانسەی روون كردەوە.
سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە هەموو كاتێك پاڵپشت بوونە لە سازكردنی ئەم كۆنفڕانسانە كە دەورێكی باڵایان هەیە لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
رایگەیاند كە بەستنی ئەم كۆنفڕانسە كە ئێستا عێراق ە هەرێمی كوردستان لە بارێكی ئابووری خراپدایە پەیامێكە لە رێگەیەوە دەتوانین بە هەموو جیهان بڵێین كە ئێمە ناوەستین و بەردەوامین، یەكێك لە گرنگی ئەم كۆنفڕانسە دابینكردنی دەرفەتی كار و سوود وەرگرتنە لە ئەزموونی ووڵاتێكی مەزنی وەكو بەریتانیا .
ووتیشی ئەم كۆنفڕانسە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و گرنگترین كەرتەكانی وەكو (بانك، بیناسازی، نەوت و گاز، خوێندنی باڵا و وەبەرهێنان) لە خۆ دەگرێت پاشان لە رێگەی لێژنەكانەوە راسپاردەكان ئامادە دەكرێن و دەرێتە حكومەت و بۆ ئەوەی باری ئەو كەرتە ئابووریانە پێشكەوتنی باشتر بە خۆیانەوە ببینن .
لە كۆتایشدا پاڵپشتی ژوورە بازرگانیەكانی بۆ سازدانی ئەم جۆرە كۆنفڕانسانە دووپاتكردەوە و وتیشی لە ماوەی داهاتوودا بەردەوام دەبین لە سازدانی ئەم جۆرە كۆنفڕانسانە.
ووتەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەن ساماڵ سەردار وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشكەشكراو وێڕای بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەكان باسی رەوشی ئاسایش و ئابووری عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستانی كرد، هەروەها تیشكی خستە سەر هەوڵی بەردەوامی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە هەستیارەی ئێستا كە هەرێمی كوردستانی پێدا تێپەڕدەبێت، كە چەندین هەنگاو و هەوڵی هەمەلایەنەی حكومەت بەردەوامە بۆ دەربازبوون لەم كەشە ئابووری یەی كوردستان، تا لە داهاتوودا ئاستی ئابووری و پیشەسازی بەرەو پێشتر بچێت و لەهەمان كاتیشدا گرنگی بە كەرتەكانی بانك و خوێندنی باڵا و ئای تی و بازرگانی تەوەرێكی دیكەی ووتارەكە بوو، لە كۆتایشدا وەزیری بازرگانی هیوای سەركەوتنی بۆ كۆنفڕانسەكە خواست، تا لە داهاتوودا بەكاری هاوبەش و هەماهەنگی ووڵاتی بەریتانیا كاری سوود بەخش ئەنجام بدرێ و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەكتر ببێتە كۆڵەكەی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و ووڵاتانی جیهان.
پاشان هەریەكە لە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و جەعفەر ئەلحەمدانی سەرۆكی یەكێتیی ژوورە بازرگانیەكانی عێراق ووتەی خۆیان پێشكەشكردوو گرنگی ئەم كۆنفڕانسە و پاڵپشتی خۆیان دووپاتكردەوە.
دواتر بارونس ئیما نیكڵسۆن سەرۆكی ئەنجومەنی كاری عێراقی – بەریتانی لە ووتەكەیدا باسی لە تەوەرە گرنگەكانی ئەم كۆنفڕانسەی كرد و ووتیشی مەبەستمان لە سازدانی ئەم كۆنفڕانسە خستنە رووی كەرتە گرنگەكانی ئابووری یە بە حوكمی ئەوەی من نێردەی تایبەتی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیام بۆ كاروباری ئابووری عێراق هەوڵمانداوە زۆرێك لە كۆمپانیا بەریتانیەكان و عێراقیەكان و كوردستانیەكان لەم كۆنفڕانسە كۆبكەینەوە. ووتیشی ئێمە بەردەوام دەبین لە بانگێشتی كۆمپانیا بەریتانیەكان بۆ ئەوەی بەشدار بن لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و عێراق.
پاشان لە لایەن چەند لێژنەیەكەوە لە رۆژی یەكەم پەنەلەكانی بانك ، بیناسازی و نەوت و گاز بەڕێوەچوو،
رۆژی دووەمی كۆنفڕانس لە 2/3/2015 لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سازكرا و پەنەلەكانی خوێندنی باڵا و وەبەرهێنان تاوتوێ كرا.
لە ئێوارەی رۆژی دووەمی كۆنفڕانسەكەش لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە لایەن یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ئێوارە خوانێك بۆ كۆمپانیا بەریتانیەكان و ئەو كەسایەتیانە رێكخرا كە دەورێكی باڵایان لە سازدانی ئەم كۆنفڕانسەدا هەبوو پاشان خەڵاتی رێزلێنانیان بەسەر دابەشكرا.
وا چاوەڕوان دەكرێت ئەم كۆنفڕانسە ببێتە دەستپێكێكی باش بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتانەی كە ئاستەنگ لە بەردەم پێشكەوتنی ئەم سێكتەرانە دروست دەكەن كە لەم كۆنفڕانسە خرانە روو، لە لایەن لێژنەكانەوە راسپاردەیەك دەدرێتە حكومەت كە بە بنەمایەكی زانستی ئامادەكراوە تا ببێتە كاری حكومەت لە كوردستان و عێراق دا لە داهاتوودا .
 
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑