تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 31 ئازار 2015
رۆژی 31/3/2015 د.دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور لە بارەگای ژوور پێشوازی لە ئالان گیوپرایت كونسوڵی ووڵاتی فەرەنسا لە هەولێر و شاندی یاوەریان كرد.
لە دیدارێكدا سەرۆكی ژوور زۆر سوپاسی كردن بۆ ئەم سەردانە و رایگەیاند ئێمە وەكو ژووری بازرگانی پەیوەندییەكی باشمان هەبووە لەگەڵ كونسوڵی فەرەنسا و ژوورە بازرگانیەكانی فەرەنسا هیوادارین ئەم پەیوەندییە بەردەوام بێت و زیاتر پەرەی پێ بدرێت.
د.دارا ووتیشی كۆمپانیا فەرەنسیەكان بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی تری ئەوروپی دوای ئەم قەیرانە ئەمنی و دارایی یەی كە بەسەر ناوچەكە و هەرێمی كوردستان هات، ئێمە هەستمان كردووە بە شێوەیەكی زۆر كەم دێنە هەرێم بۆیە من لێرە دڵنیاتان دەكەمەوە كە ئەم قەیرانە كاتیەو لە دەرفەتێكی زۆر نزیكدا چارەسەر دەبێت.
سەرۆكی ژوور داواشی كرد كە ئەوان وەكو كونسوڵی فەرەنسا بتوانن یارمەتیدەری ئێمە بن لە بانگێشت كردنی كۆمپانیا فەرەنسیەكان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانین هاوشێوەی كۆنفڕانسی مانگی رابردوو لەگەڵ كۆمپانیا بەریتانیەكان هەمان كاریش ئەنجام بدەین لەگەڵ كۆمپانیا فەرەنسیەكان كە ئەنجامێكی باشی هەبوو.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی روونكردەوە كە خەڵكی كوردستان هەرگیز ئەو وڵاتانە لەبیر ناكەن كە لەكاتە سەختەكاندا پاڵپشتی كوردستان بوونە بەتایبەتی ووڵاتی فەرەنسا.
لە لایەن خۆشیەوە كونسوڵی فەرەنسا زۆر سوپاسی كردن بۆ ئەم پێشوازییە، ووتی ئێمە هەمیشە دڵمان لە كوردستانە ئێمە وەكو ووڵاتی فەرنسا جگە لە پێشكەشكردنی یارمەتیە دارایی و سەربازیی چەندان خێزانی كورد لە فەرەنسا مافی پەنابەرێتیان وەرگرتووە وە تا ئێستاش بەردەوامە.
ئالان گیوپرایت ووتیشی بەهۆی ئەم بارودۆخەی ئەم دواییە بەهۆی خەریكی بە  پەیوەندییە دبلۆماسیەكان كەمێك دابڕاین لە بواری ئابووری بۆیە ئێستا من هاتووم هەوڵی ئەوە دەدەین كە پەیوەندییە ئابووریەكانیشمان پەرە پێبدەین لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
ووتیشی لە 20 تا 24/4 شاندێكی بازرگانی فەرەنسا ((MDF دێنە كوردستان و هیوادارم ئەنجامێكی باشی هەبێت.
سەبارەت بە سازكردنی كۆنفڕانسێكی ئابووریش لە نێوان هەردوولا كونسوڵی فەرەنسا ووتی من هەوڵی خۆم ئەدەم بۆ ئەم مەبەستە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑