بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 09 شوبات 2015 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Sat, 11 May 2024 03:12:20 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان بۆ كەناڵی ئاسمانيی زاگرۆس https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8677-سەرۆكی-یەكێتی-ژوورەكان-بۆ-كەناڵی-ئاسمانيی-زاگرۆس.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8677-سەرۆكی-یەكێتی-ژوورەكان-بۆ-كەناڵی-ئاسمانيی-زاگرۆس.html سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان بۆ كەناڵی ئاسمانيی زاگرۆس
 
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانيی زاگرۆس دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە سازكردنی كۆنفڕانسی كاری هەولێر كە بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی 3 ئەنجام بدرێت رایگەیاند:
ئێمە وەكو یەكێتی ژوورەكان بە هاوكاری یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانی عێراق و ئەنجومەنی كاری كاری بەریتانی (IBBC) وە بە چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە كۆمپانیا بەریتانیەكان  رۆژی 1/3 كۆنفڕانسی كاری هەولێر دەربارەی دەرفەتی كار و پەیوەندییەكانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی كوردستان و عێراق سازدەكرێت وە بۆماوەی دوو رۆژیش بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە گرنگترین ئەو پەنەڵانەی كە لەم كۆنفڕانسە باس دەكرێت دارا جەلیل خەیات ووتی: ئەم كۆنفڕانسە زیاتر بۆ یەكتر ناسین و باسكردنی دەرفەتی كار دەبێت لە عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەش 5 پەنەڵ لە خۆ دەكرێت لە بوارەكانی بانك، بیناسازی، نەوت و گاز، پەروەردە و خوێندنی باڵا و زانیاری و كەرتی تەندروستی.
\
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 09 Feb 2015 08:02:47 +0000