بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 15 شوبات 2015 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Mon, 13 May 2024 09:42:37 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq رەوشی ئابووری هەرێم بەرەو باش بوون دەچێت https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8683-رەوشی-ئابووری-هەرێم-بەرەو-باش-بوون-دەچێت.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8683-رەوشی-ئابووری-هەرێم-بەرەو-باش-بوون-دەچێت.html رەوشی ئابووری هەرێم بەرەو باش بوون دەچێت
لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی ((TRT Haberی توركی سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وەڵامی چەند پرسێكی تایبەت بە رۆڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و رەوشی ئابووری لە دۆخی ئێستای هەرێم و رێژەی كۆمپانیا توركیەكان و كاریگەری نەهاتنی بودجە و شەڕی تیرۆرستانی داعش لە سەر بازرگانی.
لە وەڵامدا سۆران ئەبوبەكر ووتی: ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وەك هەمیشە و لە هەموو كاتێكدا پشتگیری و ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هەر لایەنێك و كۆمپانیایەك كە بیەوێت بەشدار بێت لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە رەوشی ئابووری ئێستای هەرێم جێگری سەرۆكی ژوور رایگەیاند: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و نەهاتنی بودجە لە لایەن حكومەتی عێراق و شەڕی تیرۆرستانی داعش وای كرد كە زۆرێك لە پرۆژەكان بوەستن و كاری بازرگانی سستی پێوە دیاربێت و بەشێك لە كۆمپانیاكان هەرێمی كوردستان جێ بهێڵن بەڵام بە ئازایەتی و وەڵأمدانەوەی جوامێرانەی پێشمەرگەكانی كوردستان و دۆخی ئارامی هەرێمی كوردستان و هەولێر بەتایبەت وای كرد زۆرێك لە كۆمپانیاكان بگەڕێنەوە و ئێستاش بازرگانان و كۆمپانیاكانی بیانی بەردەوامن لە هاتنیان بۆ كوردستان.
سەبارەت بە رێژەی كۆمپانیا توركیەكان لە هەولێر جێگری سەرۆكی ژوور ووتی: ئێستا لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر كۆمپانیا و بازرگانی بیانی هەن پشكی شێریش بەر كۆمپانیا توركیەكان كەوتووە.
ئێمەش لەو بڕوایەدان لە داهاتوویەكی نزیكدا رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستان بەرەو باش بوون بچێت.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 15 Feb 2015 09:13:26 +0000