تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 08 کانونی یەکەم 2015
بە مەبەستی پتەوكردن و زیادكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەولێر و شاری غازی عەنتابی توركی نیوەڕۆی رۆژی 6/12/2015 بە چاودێری عەلی سندی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و محەممەد عەكیف كونسوڵی گشتی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان و ئەیوب بارتك سەرۆكی ژووری بازرگانی غازی عەنتاب و عەزیز ئیبراهیم بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە وەكالەت و نوێنەری زیاتر لە 35 كۆمپانیا و خاوەن كارانی غازی عەنتاب و ژمارەیەك لە بازرگانانی شاری هەولێر دیدارێكی بازرگانی لە نێوان بازرگانانی شاری هەولێر و شاری غازی عەنتاب لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رێكخرا.
لە سەرەتای دیدارەكەدا د. دارا جەلیل خەیات وتەیەكی پێشكەش كرد و وتی: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا زۆر فراوانە و بەردەوام دەبین لە پتەوكردنی ئەم پەیوەندییە بازرگانیە.
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وتیشی: پەیوەندی بازرگانی و دۆستایەتی بە تایبەت لە نێوان هەردوو شار لە ئاستێكی زۆر باش و بەهێز دایە.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو: پێش دوو ساڵ ژووری بازرگانی غازی عەنتاب نوسینگەیەكی خۆی لە شاری هەولێر كردەوە ئەمەش رۆڵی خۆی هەبووە لە پتەوكردنی ئەم پەیوەندییانە.
پاشان عەزیز ئیبراهیم بەڕێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە وەكالەت لە دیدارەكەدا وتەیەكی پێشكەش كرد تێیدا: رۆڵی كۆمپانیا و پیاوكارانی توركیای بەرز نرخاند لە هەرێمی كوردستان و وتی: 1384 كۆمپانیای توركیا ئێستا خەریكی كاركردنن لە هەرێمی كوردستان و رۆژ بە رۆژیش لە زیادبووندایە.
هەروەها وتیشی: هەرێمی كوردستان لە ئێستادا لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە هەماهەنگی و هاوكاری پسپۆری وڵاتان و كۆمپانیاكانی دەرەوە هەیە وە ئاماژەی بە گرنگی پێگەی وڵاتی توركیا كرد بۆ هەرێم و بە هۆی بوونی سنورێكی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات وای كردووە كە لە چەند ساڵی رابردوو قوڵایەكی ستراتیژی دروست ببێت لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا.
ئەوەشی خستە روو: بە هۆی دروست بوونی بەرژەوەندی هاوبەش پێویستە حكومەت و كەرتی تایبەت ئەو بەرژەوەندییە بەرەو ئاڕاستەیەكی باش ببەن.
هەر لە میانی دیدارەكەدا كونسوڵی گشتی وڵاتی توركیا لە هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا بە گرنگی یەوە باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان كرد وتی: بازرگانان و خاوەنكارانی ئێمە لە هەرێمی كوردستان دڵخۆشن لەبەر ئەوە لێرە سەقامگیری ئەمنی و ئابووری سیاسی هەیە.
داواشی لە بازرگانانی توركیا كرد پەرە بە پەیوەندییەكانیان بدەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
وتیشی: سەقامگیری ئەمنی و سیاسی لە هەرێمی كوردستان واتە سەقامگیری سیاسی لە توركیا بۆیە ئێمە لە خۆشی و ناخۆشیەكاندا لەگەڵ هەرێمی كوردستانین.
هەر لە درێژەی دیدارەكەدا ئەیوب بارتك سەرۆكی ژووری بازرگانی غازی عەنتاب وتەیەكی پێشكەش كردوو وتی: ئێمە بەردەوام دەبین لە كاركردن لە هەرێمی كوردستان، خۆشحاڵین 35 پیاو كارمان لە هەولێرە، كۆمپانیاكانمان هاتوون لە زۆربەی بوار و سێكتەرە جۆراو جۆرەكان كاربكەن.
ئێمە نوسینگەی ژووری بازرگانیمان لە شاری هەولێر هەیە، بۆ ئەوەی هەمیشە بەردەوام بین لە بازرگانی و رەخساندنی هەلی كار بۆ كۆمپانیاكانمان.
وتیشی: هەرێمی كوردستان بۆ ئێمە گرنگە ئێمە لە رووی سیاسی و ئابووری پەیوەندی باشمان دەبێـت، هەرێمی كوردستان لە هەر كاتێك دابێت و لە قەیرانی دارایی دابێت بە جێ ی ناهێڵین و بەردەوام دەبین لە كاركردن.
دوای كۆتایی هاتنی دیدارەكەش د. دارا جەلیل خەیات میدالیای رێزلێنان و لۆگۆی ژووری بەخشیە كونسوڵ و سەرۆكی ژووری غازی عەنتاب.
پاشان لە هۆڵی كتێبخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كۆمپانیا توركیەكان كاڵا و بەرهەمەكانی خۆیان نمایشكرد بە ئامانجی بەستنی گرێبەست لەگەڵ بازرگانانی هەولێر و قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانیان زیاتر بكەن.
 
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑