تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 03 کانونی یەکەم 2015
پێنج شەممە, 03 کانونی یەکەم 2015 07:28

پەرەی زیاتر بە كەرتەكانی تایبەت دەدرێت

شاندێكی بازرگانی توركی بە سەرۆكایەتی ئیڵكەر ئیركۆچ سكرتێری گشتی كۆمەڵەی پیاوانی خاوەنكار و وەبەرهێنەری توركی – عێراقی بە نوێنەرایەتی ژمارەیەك كۆمپانیای توركی لە رێككەوتی 2/12/2015 سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی كەرتەكانی پیشەسازی، كشتوكاڵ و گەشت و گوزار كرا، هەروەها باس لە چۆنیەتی هەنگاوەكانی چارەسەركردنی ئەو قەیرانە كرا كە ئێستا هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە.
سەرۆكی شاندی میوان وتی: ئێمە وەكو كۆمەڵەیەكی بازرگانی لە یەكەم هەنگاومان دا لە هەفتەی داهاتوو بە نیازی سازكردنی كۆنفڕانسێكین لە هەولێر بۆ ژمارەیەك قوتابیان و بازرگانان و خاوەنكاران سەبارەت بە چۆنیەتی دەست پێكردنی كار لە كەرتەكانی تایبەت، بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوو بتوانن دەست بەكار بكەن لە كەرتەكانی تایبەت و تەنها پشت بە كەرتی گشتی نەبەستن.
لە بەرامبەر دا جێگری سەرۆكی ژوور وتی: دەست خۆشیتان لێدەكەین بۆ ئەم هەنگاوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و بە كارێكی سەركەوتووی وەسف كرد.
ئەوەشی خستە روو كە ئەم قەیرانەی هەرێم كاتی یە و گەشبینن كە لە ماوەیەكی نزیكدا چارەسەر دەبێت.
هەروەها وتیشی: پێویستە لە ماوەی داهاتوو دا تەنها پشت نەبەسترێت بە كەرتی نەوت، پێویستە كەرتەكانی تریش وەكو پیشەسازی، كشتوكاڵ و گەشت و گوزار پەرەی پێبدرێت، شێوەش وەكو ئەم كۆمەڵەیە دەتوانن هاوكارمان بن لە بانگێشت كردنی كۆمپانیا توركیەكان بۆ هەرێم و دەست بە دانانی كارگە و وەبەرهێن بكەن لەم سێكتەرانە.
سەرۆكی شاندی میوان بەڵێنی دا كە لە ماوەی داهاتوو كار بكەن بۆ هێنانی كۆمپانیا توركیەكان بۆ ئەوەی بتوانن دیارێك ساز بكەین لەگەڵ بازرگانانی هەرێم سەبارەت بۆ دانانی كارگە و ئەنجامدانی وەبەرهێن لە بوارەكانی پیشەسازی خۆراك و گەشت و گوزار.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑