تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 17 کانونی یەکەم 2015
 بەشداری 200 كۆمپانیا لە 9 وڵاتی جیاواز، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ پیشەسازی پلاستیكی و پێداویستیەكانی ناوماڵ و شوشەوات و بەرهەمە پترۆكیمیاوییەكان و كەل و پەلی جوانكاری و چاپەمەنی و بەبەرگ كردن و بەرهەمەكانی كاغەز لەسەر خاكی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان كرایەوە.
رۆژی 16/12/2015 بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و نوێنەر و قونسوڵی چەند وڵاتێكی عەرەبی و بیانی رێوڕەسمی كردنەوەی پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر كرایەوە.
لەم بارەیەوە د. دارا جەلیل خەیات لە وتەیەكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن باسی لە گرنگی كردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە كرد و وتی: بە هۆی قەیرانی ئابووری و تۆزێك سستی لە ئیش و كارەكان بەڵام لەم پێانگایە كۆمپانیایەكی زۆر بەشدارییان تێدا كردووە، زۆرێكیش لە كۆمپانیا بەشداربووەكان كۆمپانیای تازەن بۆ یەكەم جارە بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەكەن.
سەرۆكی ژوور وتیشی: ئامانج لەم پێشانگایە بینینی ئامێر و كەرەستەی تازە و نوێ یە كە لە لایەن كۆمپانیا بەشداربووەكان نمایشكراوە بۆ مەبەستی بینینی خەڵك خاوەن كۆمپانیا خۆماڵیەكان سوود وەرگرتنی لێ ی.
د. دارا ئەوەشی خستە روو كە لە شاری هەولێر مانگانە پێشانگای لەم جۆرە دەكرێتەوە كە دەبێتە هۆی واژوو كردنی چەندین گرێبەستی كاركردن لە نێوان كۆمپانیا خۆماڵیەكان و كۆمپانیا بەشداربووەكانی ئەم پێشانگایە.
شایانی باسە ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی 4 رۆژ تا 19ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

 

دەقی وتەی (دارا جەلیل خەیات) لە پەنێلی سمیناری بازرگانیی ئەمریکا کوردستان لە هەولێر:

بازاڕمان گەورەو گەشەدارەو ئاسانكاری و هاندانی یاسایی بو كاركردن لەلایەن حكومەتی كوردستان هەیە

 

لە ساڵانی رابوردوو چەند جارێك بەیەكگەیشتنمان هەبووە لەگەڵ چالاكییە جۆراوجۆرەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان چ لەسەر ئاستی ژووری بازرگانی ئەمریكی یان خاوەنكار یان رێكخراوەكان، بەڵام بەشێوەیەكی پچڕپچڕ، بۆیە پەیوەندییە ئابوورییەكان لاوازو ناهاوسەنگ و كاتی بوون و یارمەتیدەر نەبوون لە بنیاتنانی پەیوەندی ستراتیژی و ئابووری راستەقینە و بەردەوام كە لایەنی ئابووری گەشە پێ بدات و لە بەرژەوەندی كاڵا هاتووەكانی ئەمریكا بێت، زۆر لە بەرهەم و كاڵا ئەمریكییەكان دەكرێ‌ هاوردە بكرێتە عێراق و كوردستان، هەروەها دامەزراندنی پەیوەندی بەردەوام بۆ پڕفرۆشی كاڵا باش و دیارەكان. بۆیە داوای دامەزراندنی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری بەردەوام دەكەم لە رێگەی:

١-  ئاڵوگۆڕكردنی سەردان لەلایەن شاندە بازرگانییەكانی چالاكی بازرگانی جۆراوجۆر لە هەردوو وڵات بە رێگەی رێكخراوو چالاكییە ئابوورییەكان، ژوورە بازرگانییەكان دەتوانن كاریگەر بن لەم بوارە.

٢-  بەدواداچوونی پیشانگەكان چ ئەوەی لە كوردستان دەكرێتەوە یان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان. ئیمەش پەیوەندیمان هەیە لە رێگەی بەشی بازرگانی ئەمریكی بۆ داوەتكردن لە كاتی كردنەوەی پیشانگەكان لە كاتە جۆراو جۆرەكان بەڵام بە شێوەی بەردەوام نین، یان لە رێگەی ئاگاداركرنەوەی پێشوەخت.

٣-  داوەتكردنی بەرهەمهێنەرە ئەمریكییەكان یان نوێنەری خاوەن ماركە بازرگانییە ناودارەكان بۆ سەردانی هەرێم و، بەمەبەستی تەرویجكردنی ئەو كاڵایانەی لە گەل زەوقی بەكاربەران یەكدەگرنەوە لە هەرێم.

ئێمە چ وەك ژوورە بازرگانییەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یان ژووری بازرگانی پارێزگاكان ئامادەین هەڵسوكەوت بكەین وەك ئەوەی لەسەرەوە دیاركراوە. لە ساڵانی رابردوو ژوورەكانمان و یەكێتییەكەمان هەڵسا بە رێكخستنی جۆرەها چالاكی ئابووری و پێشوازیكردن لە شاندە بازرگانییەكانی رێكخراوەكان وەك ژوورو كۆمپانیا بازرگانییەكان، یارمەتی باشماندا كە یارمەتیدەر بوون لە دامەزراندنی پەیوەندی بۆ زۆر لە كۆمپانیا جیهانییەكان لە وڵاتانی جیهان تا وای لێهات بەشیان هەبێت لە بازاڕەكانی هەرێم.

هەرێمی كوردستان لە ساڵانی رابوردوو وێستگەیەكی سەرەكی بوو بۆ بەرهەم و ئاڵوگۆڕكرنی كاڵاكان لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق، زۆر لە كاڵاكان لە رێگەی ئێمەوە دەچووە بازاڕە عیراقیەكان هەروەها پەڕینەوەیان بۆ وڵاتە جیرانەكان، ئێستا ئاڵوگۆڕی زۆر كاڵامان هەیە بۆ پەڕینەوەیان بۆ وڵاتانی دراوسێ.

سەبارەت بە وەبەرهێنان بكەم لە هەرێمی كوردستان، یاسای وەبەرهێنانمان هەیە ساڵی 2006 دەرچوەو بەردەوامە لەجێبەجێكردن و كارئاسانی جۆرەها هاندان پێشكەش بە وەبەرهێنەرە بیانیەكان دەكات وەك ئاسانكاری هێنان و بردنەدەرەوەی سەرمایە و تەحویلكردنی قازانج و بڕە پارە بۆ دەرەوەی هەرێم و عراق.

حكومەتی هەرێمی كوردستان كارەكی باشی كرد بە دەركردنی یاسای وەبەرهێنانی تایبەت بە هەرێم و مافی ئەوە دەداتە بیانییەكان ببنە خاوەن موڵكداری پرۆژەكان بە رێژەی 100% جیا لە یاسای عێراقی هەروەها ناردنە دەرەوەی بڕە پارەو حەوالە بە ئاسانی. كۆی پرۆژەو وەبەرهێنەكان 750 پرۆژەی جۆراو جۆرن و كۆی بڕی وەبەرهێنان (44) ملیار دولارە بەم شێوەیە: 77% وەبەرهێنانی ناوخۆ، 14% وەبەرهێنانی بیانی، 9% وەبەرهێنانی هاوبەش.

هاتنی وەبەرهێنەری بیانی كەم بو وكاریگەریش نەبو، ئەوە وەبەرهێنان لە كەرتی نەوت و غاز ناگرێتەوە، ئیستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە (30) كۆمپانیای بیانی سەرەكی لە كەرتی غاز و نەوت كار دەكەن لە گەل بوونی (150) كۆمپانیای بیانی جنسیە جۆراو جۆر لەم كەرتە وەك كۆمپانیای یاریدەدەر یان ئامادەو نێوانگیر، ئەوە سەرەڕای بوونی وەبەرهێنان بە ملیارەها دۆلار وەك وەبەرهێنان لە كەرتی تایبەت بە ئەنجامدانی پرۆژە لە دەرەوەی یاسای وەبەرهێنان، داتای فەرمی نییە بۆ ئەم وەبەرهێنانە بەڵام خۆی لەم ژمارەیە دەدات.

ئەگەر وەبەرهێنانەكان كۆ بكەینەوە (رێگەپێدراو لە وەبەرهێنان + كەرتی نەوت و غاز + وەبەرهێنان لە كەرتی تێكەڵاو سەرەڕای كەرتی حكومی) لە (8 یان 9) ساڵی رابوردوو دەبینین كۆی وەبەرهێنان دەگاتە ( 100 ) ملیار دولار لە هەرێمی كوردستان. ئەم ژمارەیە باش و گەورەیە لە گەل ئەوەشدا بواری زۆر فراوان هەیە لە هەرێم بۆ وەبەرهێنان بە ملیارەها دولاری تر لە كەرتە جیاجیاكان وەك نەوت و غاز یانیش كەرتی كانزاكان یان كەرتی پیشەسازی یانیش كەرتی بازرگانی و خزمەتگوزاری.

سەبارەت بە كەرتی كشتوكاڵ، دەكرێ‌ جۆرەها بەرهەم بچێندرێت و وەبەرهێنانی لێبكرێت یان بكرێتە پیشەسازی خۆراك وهەناردەی بكەیتە وڵاتانی دەوروبەر، وەك بەرهەمی تازەو چێندراو لە خاكی بە پیت و شیاو بۆ كشتوكاڵ، ئێستا هەزاران یان سەدان هەزاران دونم زەوی هەیە لە ژینگەیەكی یارمەتیدەرو هاندەر لەگەڵ فەراهەمی ئاو وەك باران و رووبارو ئاوی ژێرزەوی.

ئەم كەرتە گرنگە تا ئێستا دوورە لە وەبەرهێنان و تەنها 1.72% بە مانای كەمتر لە 2% لە كۆی وەبەرهێنانەكەی كە دەكاتە 44 ملیار دولار، وەبەرهێنانەكە تەنها 715 ملیون دولارە، ئەوە سەرەڕای كەرتی گەشتوگوزار كە سروشت و ژینگەیەكی جوانمان هەیە دەكرێ‌ وەبەرهێنان لە زۆر پرۆژەی سەركەوتوو بكرێ‌، وەبەرهێنان لە رابوردوودا 15% بوو، ئێستاش بواری فراوان و گەورە هەیە لە بونیاتنان و دروستكردنی كۆمەڵگەی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان.

هەروەها بەشی وەبەرهێنان لە كەرتی تەندروستی 2.5 %، بەشی وەبەرهێنان لە كەرتی فێركردن 1.6%. ئەوەی تێبینی دەكرێ‌ كەمی وەبەرهێنانە لەم دوو كەرتە سەرەڕای ئەوەی لە بازاڕ داواكراون و هاوڵاتیان پێویستیانە، هۆی كەمی وەبەرهێنان لەم دوو كەرتە كەمی شارەزایی كۆمپانیا خۆماڵییەكانە، هەرچەندە قازانجەكەی گەرەنتییە و باشە تا ئێستا بواری فراوان ماوە بۆ وەبەرهێنان و بواری فراوانكردنیش هەیە لەم بازاڕە.

راستە لە ساڵ و نیوی رابوردوو هەندێك كاریگەری هەبوو بە هۆكارە دیارەكان وەك جەنگ لەگەڵ داعش و دابەزینی زۆری نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، ئەم نرخ دابەزینە كاریگەری هەبوو لەسەر دەرامەتی عراق و كوردستان و ئەم هۆكارە كاتییە و لەگەل ركودی ئابووری چەند دەوڵەتێك هات و وڵاتە بەرهەمهێنەرەكانی نەوتیشی گرتەوە، بەڵام ئەم تەنگژەیە كاتییە و رەنگە كاتێكی بوێ‌ بەڵام نامێنێت، زوو یان درەنگ گۆڕانكاری لە 5 یان 6 ساڵی داهاتوو لە بازاڕی جیهانی روودەدات، پێشبینی دەكرێت گەشەكردنی وا بێتە ئاراوە كە نرخی سووتەمەنی زیاتر بێت لەوەی لێی راهاتبووین.

بازاڕمان گەورەو گەشەدارو بەكاربەرێكی گەورەیە، داواتان لێدەكەم سوود لەم هەلانە وەربگرن و وەبەرهێنان و كار لە هەموو كەرتەكان بكەن، چونكە ئاسانكاری و هاندانی یاسایی بو كاركردن لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە لەگەڵ گەرەنتی لۆكاڵی كارو داواكاری كاڵاكان، حكومەتی هەرێم جۆرەها پرۆژەی زەبەلاحی هەیە لە بواری BOT ، زۆر پرۆژە هەیە كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەتوانن كاری تیا بكەن وەك دەرهێنانی كانزاكان و وێستگەی كارەباو رێگاوبان و هێڵی ئاسنین و پرۆژەی تری گەورە، هەروەها دەكرێ‌ پرۆژە بكری، لەسەر بناغەی p+p+p هاوبەشی كەرتی گشتی و تایبەت و كۆمپانیا ئەمریكیەكان.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑