تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 01 کانونی یەکەم 2015
سێ شەممە, 01 کانونی یەکەم 2015 10:28

سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

شاندێکی ژوورەکەمان کە پیکهاتبوو سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، رێککەوتی ٣٠ی تشرینی دووەم سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری کردو، لەلایەن سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەوە پێشوازییان لێ کرا.
لە دیداریکدا شاندی ژوور پیرۆزباییان لە سامان محەمەد سەرۆکی شارەوانی کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لەم ئەرکەیداو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست. دواتر هەندێ پرس و بابەتی تایبەت بە بازرگانان و پیشەساکاران لە هەولیر تاووتوێ کرا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
سێ شەممە, 01 کانونی یەکەم 2015 10:19

ژوورەكەمان خولێك بۆ رۆژنامەوانان دەكاتەوە

بەشی لێكۆڵینەوە و دیراسات لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هەڵسا بە كردنەوەی خولێكی راگەیاندن لە ژێر ناونیشانی (رۆڵی میدیای ئابووری لە كوردستان) بۆ ژمارەیەك قوتابیانی بەشی راگەیاندن لە كۆلێژی ئەدەبیات لە زانكۆی سەڵاحەددین و ژمارەیەك راگەیاند كار لە دەزگا جیاوازەكان.
خولەكە بۆ ماوەی 2 رۆژ بەردەوام بوو لە لایەن مامۆستایانی پسپۆرگوترانەوە.
لە رۆژی یەكەمی خولەكە باس لە راگەیاندنی تایبەتمەند و گرنگیەكەی كرا، لە رۆژی دووەمیش باس لە رۆڵی میدیای ئابووری لە هەرێمی كوردستان كرا.
لە مەراسیمی كردنەوەی خولەكە د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وتەیەكی پێشكەش كردوو باسی لە رۆڵی راگەیاندن لە پرۆسە و پێشخستنی ئابووری لە هەرێمی كوردستان كرد، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە راگەیاندنەكان رۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت بۆ چۆنیەتی دیاریكردنی كەلێنەكانی رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستان، گوتیشی دەبێ ئێمە پەرەی زیاتر بە میدیای ئابووری بدەین بۆ ئەوەی رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی رێك و پێك پیشان بە وڵاتانی جیهان و دەورووبەری بدەین، ئاماژەی بەوەشدا وەكو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەردەوام هاوكار و پاڵپشتی راگەیاندكاران دەكەین بۆ پێشخستنی رەوشی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی هەرێم جێ ی ئاماژەیە دوای كۆتایی هاتنی خولەكە لە لایەن سەرۆكی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووەكانی خولەكە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رێککەوتی ٢٣ی تشرینی دووەم سەردانی ژووری بازرگانی سویدو، لەلایەن سەرۆکی ژووری بازرگانی سویدەوە پێشوازی لێ کرا.
لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندی بازرگانی نێوان سویدو کوردستان کرا، سۆران ئەبوبەکر ئاماژەی بە کەمیی کۆمپانیا سویدییەکان لە کوردستان کرد، بەراورد بە کۆمپانیاکانی تری وڵاتانی ئەوروپاو، داوای کرد ژووری سویدی هانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بدات روو لە کوردستان بکەن و کارگە بکەنەوە، بۆئەوەی هەلی کار بۆ گەنجان برەخسێنن تاکو کۆچکرنی گەنجان بۆ ئەوروپا کەم بێتەوە.
هەروەها جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولیر، داوای کردکۆمپانیاکانی سوید بەشداری زیاتر لە پیشانگای نیودەوڵەتی هەولیر بکەن، هەروەها یارمەتی ژوور بدەن بۆ پیاچوونەوە بە سیستەمی کارگێڕی لە رێگەی کردنەوەی خولی پێشخستنی تواناو شیاندنەوە. 
لەبەرامبەردا سەرۆکی ژووری بازرگانی سوید ئامادەیی نیشاندا بۆ پتەوکردنی پەیوەندی بازرگانیی نیوان هەردوولاو بڕیاریدا لەسەرەتای ئەم مانگە لە هەولیر خولێک بکەنەوە بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی هەولێر، بۆ رێنوێنی ئەو کەسانەی تازە دەست بە کار دەکەن لە پرۆژەی بازرگانیدا.
لەلایەکی دیکە لە رێککەوتی ٢٥ی تشرینی دووەم سۆران ئەبوبەکر سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای گۆتنبێرگی کرد، لە دیدارێکدا باس لە رەوشی ئابووری کوردستان کراو، جێگری سەرۆکی ژوور دوپاتیکردەوە لە دۆخەکە بۆ هاتنی کۆمپانیاکانی سوید بۆ کوردستان لەبارە، لەبەرامبەردا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای گۆتنبێرگ خۆشحالی خۆی نیشاندا بە ئەزموونی هەریمی کوردستان لە ناوچەیەکی هەستیارداو بەڵێنی هاوکاری زیاتری دا.
پاشان لە رێککەوتی ٢٦ی تشرینی دووەم جێگری سەرۆکی ژوور سەردانی پەرلەمانی سویدی لە ستۆکهۆڵم کردو، لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی سویدی کۆبووەوە، داوای لێ کردن رۆڵ ببینن بۆئەوەی کونسوڵخانەی سوید لە هەولێر بکرێتەوە، تاکو کۆمپانیاکانی سوید زیاتر روو لە کوردستان بکەن، هەروەها بەخشینی ڤیزا بە بازرگانان و هاونیشتمانیانی کوردستان ئاسانتر بێت. ئەوانیش بەڵینیاندا ئەو پیشنیارە بکەنە پرۆژەو پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی وڵاتەکەیانی بکەن.
هەمان رۆژ سۆران ئەبوبەکر سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستانی لە سوید کرد، لەدیداریکدا لەگەڵ شۆڕش قادر نوێنەری حکومەتی هەریم لەو وڵاتە، جێگری سەرۆکی ژوور داوای کرد نوینرایەتی حکومەتی هەرێم رۆڵی زیاتر بگێڕن لە ناساندنی دۆخی لەباری سەرمایەگوزاری کوردستان و هاندانی کۆمپانیا سویدییەکان بۆ رووکردنە کوردستان و کردنەوە لق و کارگە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
لەژێر چاودێری پرۆفیسۆر د. ئەنیپاڵ كاڤاكۆ سیلڤا سەرۆك كۆماری پورتوگال و بە سەرپەرشتی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی و یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی وڵاتانی عەرەبی وە بە ئامادەبوونی بازرگانان و خاوەن كار و خاوەن كۆمپانیا عەرەبی و پورتوگالیەكان رۆژانی 23 و 24/11/2015 لە هۆتێل شیراتۆن لە شاری لشبۆنە سێ یەمین كۆڕبەندی ئابووری عەرەبی – پورتوگالی سازكرا.
رۆژی یەكەمی كۆڕبەند تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر سێ تەوەرەی سەرەكی (ئاوەدانكردنەوە و ژێرخانی ئابووری – خۆراك و كشتوكاڵ – گەشت و گوزار و خانوو بەرە) وە لە رۆژی دووەمی كۆڕبەند دیداری راستەوخۆ لە نێوان خاوەن كاران و دامەزراوە بازرگانیەكانی بەشداربوو لە كۆڕبەند لە نێوان هەردوولا بەڕێوەچوو.
شاندی بازرگانی عێراق بە سەرۆكایەتی جەعفەر حەمدانی سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و شاندی بازرگانی هەرێمی كوردستانیش بە سەرۆكایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بەشداربوون لەم كۆڕبەندە.
شاندی بازرگانی هەرێم چەندین دیدار و كۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجامدا لەگەڵ بازرگانان و خاوەن كۆمپانیا پورتوگالیەكان و عەرەبیەكانی بەشداربووی كۆڕبەند سازكرد و رەوشی ئەمنی و بازرگانی هەرێمیان بۆ روونكردنەوە و هیوایان خواست بتوانن سەردانی هەرێم بكەن و لقی كۆمپانیاكانی خۆیان بكەنەوە.
هەروەها شاندی بازرگانی هەرێم بە جیا لەگەڵ سەرۆك كۆماری پێشووی پورتوگال د. جۆرج سامپایو و سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی عەرەبی – پورتوگالی كۆبوونەوە، باسیان لە پتەوكردنی پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوان پورتوگال و هەرێمی كوردستان كرد و بەستنی پەیوەندیەكی پتەو لە نێوان ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم و پورتوگال جەختی لەسەر كرایەوە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« August 2022 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑