بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 22 تشرینی دووەم 2015 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Fri, 26 Apr 2024 18:40:00 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ژووری عەرەبی – ئیسکەندەنافی لە هەولێر لق دەکاتەوە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22281-ژووری-عەرەبی-–-ئیسکەندەنافی-لە-هەولێر-لق-دەکاتەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22281-ژووری-عەرەبی-–-ئیسکەندەنافی-لە-هەولێر-لق-دەکاتەوە.html ژووری عەرەبی – ئیسکەندەنافی لە هەولێر لق دەکاتەوە

لە سەردانێکیدا بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە رێککەوتی ١٨/١١/٢٠١٥، گۆستاف گرۆف سەرۆکی ژووری بازرگانی عەرەبی – ئیسکەندەنافی لەگەڵ دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور کۆبووەوە.

لەدیدارەکەدا شاندی میوان ئاماژەی بەوەدا، کە بەنیازن بەم نزیکانە لقێکی ژوورەکەیان لە هەولێر بکەنەوە، کە دەبێتە یەکەم لقیان لە تەواوی عێراق. گرۆف پرسیاری لەبارەی ئەو رێوشوێنانە کرد کە بەهۆیەوە مۆڵەتی کردنەوەی لقی ژوورەکەیان پێ دەدرێت.

لەبەرامبەردا دارا جەلیل خەیات پیشوازی لەم هەنگاوە کردو رێنمایی پێویستی کرد، ئاماژەی بەوەشدا کە جگە لە سوید، ئاڵوگۆڕی بازرگانی کوردستان لەگەڵ وڵاتە ئەسکەندەنافییەکانی دیکە لە ئاستی پێویست نییە، هیوای خواست کردنەوەی لقێکی ئەم ژوورە ببێتە مایەی بەرەو پێشبردنی پەیوەندی کوردستان و وئەو وڵاتانەی باکووری رۆژئاوای ئەوروپا.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 22 Nov 2015 06:50:14 +0000
کۆمپانیا هەنگارییەکان لە هەولێرن https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22280-کۆمپانیا-هەنگارییەکان-لە-هەولێرن.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22280-کۆمپانیا-هەنگارییەکان-لە-هەولێرن.html کۆمپانیا هەنگارییەکان لە هەولێرن

شاندێکی بازرگانیی هەنگاری بەسەرۆکایەتی "بالاس کیس" بەرپرسی نووسینگەی هنگاری بۆ بازرگانیی نێودەوڵەتی، بە نوێنەرایەتی ژمارەیەک کۆمپانیای هەنگاریی لە رێککەوتی ١٨/١١/٢٠١٥ سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری کردو، لەگەڵ سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور کۆبوونەوە.

نوێنەری ئەو کۆمپانیایانە کە لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێری کشتوکاڵی بەشدار ببوون، سەرسامی خۆیان بە ئارامی و پێشکەوتنی کوردستان نیشانداو، ئاشکرایان کرد کە بەم شێوەیە وێنای ئەم هەرێمەیان نەکردبوو، بەڵێنیاندا هانی کۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەیان بدەن روو لەم کوردستان بکەن.

لەبەرامبەردا جێگری سەرۆکی ژوور داوای لێ کردن، کۆمپانیا هنگارییەکان لە کوردستان لق بکەنەوە بەتایبەتی لە بواری گەشتیاری و کشتوکاڵ، کە ئەوان لێی باڵادەستن. دوپاتیشیکردەوە کە ئەم قەیرانە داراییەی لە کوردستان لەئارادایە کاتییە. 

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 22 Nov 2015 06:49:29 +0000
کارگەیەکی ماستی ئێرانی دێتە هەولێر https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22279-کارگەیەکی-ماستی-ئێرانی-دێتە-هەولێر.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22279-کارگەیەکی-ماستی-ئێرانی-دێتە-هەولێر.html کارگەیەکی ماستی ئێرانی دێتە هەولێر

نوێنەرانی زیاتر لە پانزە کۆمپانیای ئێرانی لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک، رێککەوتی ١٨/١١/٢٠١٥ سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان کردو، لەلایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوورەوە پێشوازییان لێ کرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا، ئەو کۆمپانیانەی لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کشتوکاڵ و کەرەستەی خۆراک بەشدار بوون، پەرۆشییان نیشاندا بۆ ئامادەیی زیاتر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانداو، بەدوای کردنەوەی لق و بریکاردا دەگەڕان، گلەییشیان لە کارنەکردن بە یەک یاسای هاوشێوە لە خاڵە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا دەکرد.

یەکێک لە کۆمپانیا ئامادەبووەکان کە لە بواری ماست و شیرەمەنیدا کار دەکات، ئاشکرای کرد کە بەم نزیکانە دێنە هەولێر بۆ بەرهەمهێنان و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی.

لەبەرامبەردا دارا جەلیل خەیات سوپاسی کردن و، ئامادەیی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی کارئاسانی پێویست بۆیان تاکو لە کوردستان کاری بازرگانی بکەن، بەڵینیدا گلەیی و گازندەکانیان بگەیەنێتە دەزگا پەیوەندیدارەکان، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کۆسپەکان.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 22 Nov 2015 06:46:52 +0000