بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 27 کانونی دووەم 2015 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Fri, 10 May 2024 06:34:36 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq نوێنەری نوسینگەی بازرگانی تایوان سەردانی ژووری كرد https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8660-نوێنەری-نوسینگەی-بازرگانی-تایوان-سەردانی-ژووری-كرد.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8660-نوێنەری-نوسینگەی-بازرگانی-تایوان-سەردانی-ژووری-كرد.html نوێنەری نوسینگەی بازرگانی تایوان سەردانی ژووری كرد
رێككەوتی 26/1/2015 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە بارەگای ژوور پێشوازی لە باڵیۆز ماسیو لی نوێنەری نوسینگەی بازرگانی تایوان و فۆلكان هوانگ راوێژكار لە نوسینگەی بازرگانی تایوان لە عێراق كرد.
لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆكی ژوور زۆر بە گەرمی پێشوازی لە شاندەكە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیان.
لە میانەی دیدارەكەدا جەخت لە پێشخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە، بەشداری كردن و هاتنی كۆمپانیا تایوانییەكان بۆ هەرێمی كوردستان باسی لێوەكرا.
سەرۆكی ژوور رایگەیاند: كە تایوان زۆر پێشكەوتووە بە تایبەت لە بواری تەكنەلۆژیا و زانیاری هیواخوازین ئەو ئەزموونە بگوازنەوە هەرێمی كوردستان و بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی، هەروەها پاڵپشتی خۆیی و ژووری نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك و هەماهەنگیەك.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 27 Jan 2015 10:09:28 +0000