تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 04 ئەیلول 2014
رۆژی 4ی ئەیلول چۆ یۆنگ مو بە بۆنەی دەست بەكاربوونی وەكو سەرۆكی نوێ ی نووسینگەی هەولێری باڵیۆزخانەی كۆماری كۆریای باشوور لە عێراق سەردانی ژووری كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات پێشوازی لێكرا.
سەرەتا سەرۆكی ژوور پیرۆزبایی وەكو سەرۆكی نوێ ی نووسینگەی هەولێری باڵیۆزخانەی كۆماری كۆریا لێكرد، پاشان باسی رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستانی بۆ كرد و دوایین گۆڕانكارییە ئابوورییەكانی ئەم دواییەی بۆ روونكردەوە وە ژمارەو و قەبارەی كۆمپانیا خۆماڵی و بیانیەكانی بۆ باسكرد و وە پوختەیەك لە مێژووی هەولێری بۆ باس كرد، هەروەها لە تەوەرێكی تردا باسی لە بەرهەمەكانی كۆریای كرد كە هەناردەی كوردستان دەكرێن و رایگەیاند كە ئێستا ئۆتۆمبێلی كۆری لە رووی فرۆشتنەوە پلە یەكە لە هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی كۆریای باشوور رۆلێكی باشیان هەیە بە تایبەتی لە بواری ئەلیكترۆنیات و نەوت، روونیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان و كۆریای باشوور پەیوەندییەكی پتەوییان هەیە لە گشت بوارەكان هیوادارین پەیوەندیەكان زیاتر و زیاتر پەرەیان پێبدرێت و بەرەو پێش بچن.
چۆ یونگ مو خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و سوپاسی ژووری كرد بۆ ئەم زانیاریانە و راشیگەیاند كە وەكو سەرۆكی نوێ ی نووسینگە لە هەولێر هاوكار دەبێت بۆ راكێشانی ئەو كۆمپانیا كۆریانە لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑