بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 04 ئەیلول 2014 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 09:11:26 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سەرۆكی نوێ ی نووسینگەی هەولێری باڵیۆزخانەی كۆماری كۆریا سەردانی ژووری كرد https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8552-سەرۆكی-نوێ-ی-نووسینگەی-هەولێری-باڵیۆزخانەی-كۆماری-كۆریا-سەردانی-ژووری-كرد.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8552-سەرۆكی-نوێ-ی-نووسینگەی-هەولێری-باڵیۆزخانەی-كۆماری-كۆریا-سەردانی-ژووری-كرد.html سەرۆكی نوێ ی نووسینگەی هەولێری باڵیۆزخانەی كۆماری كۆریا سەردانی ژووری كرد
رۆژی 4ی ئەیلول چۆ یۆنگ مو بە بۆنەی دەست بەكاربوونی وەكو سەرۆكی نوێ ی نووسینگەی هەولێری باڵیۆزخانەی كۆماری كۆریای باشوور لە عێراق سەردانی ژووری كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات پێشوازی لێكرا.
سەرەتا سەرۆكی ژوور پیرۆزبایی وەكو سەرۆكی نوێ ی نووسینگەی هەولێری باڵیۆزخانەی كۆماری كۆریا لێكرد، پاشان باسی رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستانی بۆ كرد و دوایین گۆڕانكارییە ئابوورییەكانی ئەم دواییەی بۆ روونكردەوە وە ژمارەو و قەبارەی كۆمپانیا خۆماڵی و بیانیەكانی بۆ باسكرد و وە پوختەیەك لە مێژووی هەولێری بۆ باس كرد، هەروەها لە تەوەرێكی تردا باسی لە بەرهەمەكانی كۆریای كرد كە هەناردەی كوردستان دەكرێن و رایگەیاند كە ئێستا ئۆتۆمبێلی كۆری لە رووی فرۆشتنەوە پلە یەكە لە هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی كۆریای باشوور رۆلێكی باشیان هەیە بە تایبەتی لە بواری ئەلیكترۆنیات و نەوت، روونیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان و كۆریای باشوور پەیوەندییەكی پتەوییان هەیە لە گشت بوارەكان هیوادارین پەیوەندیەكان زیاتر و زیاتر پەرەیان پێبدرێت و بەرەو پێش بچن.
چۆ یونگ مو خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و سوپاسی ژووری كرد بۆ ئەم زانیاریانە و راشیگەیاند كە وەكو سەرۆكی نوێ ی نووسینگە لە هەولێر هاوكار دەبێت بۆ راكێشانی ئەو كۆمپانیا كۆریانە لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 04 Sep 2014 09:56:40 +0000