تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 25 ئەیلول 2014
شاندێكی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی ژوور دەكات
 
رۆژی 24ی ئەیلول شاندێكی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كە پێك هاتبوون لە سەرۆك بەشەكانی پەرەپێدان و  توانا و دامەزراوە بچووكەكان وە بەیاوەری چەند شارەزایەك لە بواری پەرەپێدانی كار سەردانی ژووریان كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان باسیان لە كارو چالاكیەكانی خۆیان كرد راشیانگەیاند كە ئەوان هاتوون بۆ ئەوەی راهێنان بە گەنجەكان بكەن لە هەموو بوارێك وە بە تایبەتی بواری ئابووری وە راهێنان بەو كەسانە بكەن كە پرۆژەی بچووك و مامناوەندیان هەیەو لە سەرەتای كاردان.
سەرۆكی ژووریش ئامادەیی ژووری دەربڕی لە دابینكردنی هۆڵ و پێداویستیەكان وە پاڵپشتی خۆیی و ژووری نیشاندا بۆ هەموو هاوكارییەك.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رێكخراوی ((IBBCی بەریتانی بەردەوامە لە هێنانی شاندی ووڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان
 
بە سەرۆكایەتی خاتوو بارۆنس ئیما نیكڵسۆن سەرۆكی رێكخراوی (IBBC) بە یاوەری ئەنگوس ماكی قونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر و چەند كۆمپانیایەكی بەریتانی لە بواری جیاجیا وە بە مەبەستی پەیوەندی و گفتوگۆكردن لەسەر دەرفەتی كارو ئاڵوگۆڕكردنی بیرورا سەردانی كوردستانیان كردو ژوورەكەمان دیدارێكی لەگەڵ بازرگانانی هەولێر لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە ئێوارەی 24/9 بۆ رێكخستن و لە لایەن دارا جەیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارەكەدا كە ژمارەیەك لە بازرگانان و چەند كەسایەتیەكی حكومی و نا حكومی ئامادەی بوون سەرۆكی ژوور وتەیەكی پێشكەش كردو تێیدا رۆڵی رێكخراوی (IBBC) بەرزنرخاند كە بەردەوام بووە لە هێنانی كۆمپانیا بەریتانیەكان بۆ كوردستان وە ستایشی رۆلی بەریتانیای كرد لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاند كە وەكو ژوور بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی خۆمان بۆ كۆمپانیا بەریتانیەكان دەردەبڕین، بۆیە پێمان باش بوو ئەو دیدارە رێك بخەین تا ئەوەیان بۆ بسەلمێنین كە ئێمە هەموو كات هاوكاریان دەبین.
پاشان خاتوو بارۆنس لە وتەیەكدا سوپاسی ژوور و ئامادەبوانی كرد رایگەیاند كە ئەو هەولێر بە ماڵی خۆی دەزانی بەردەوامیش دەبێت لە یارمەتی دانی كوردستان لە هەموو روویەكەوە، وتیشی ئێمە تەنها لە كاتە خۆشەكان دۆستی ئێوەنین بە ڵكو ئێمە لە هەموو كاتێكدا ئێوە بە براو خوشك و دۆستی خۆمان دەزانین.
لە وتەیەكیشیدا ئەنگوس ماكی وتی ئێمە وەكو قونسوڵ لە بەریتانیا پاڵپشتی سەرسەختی ئێوەین، بەڕاستی هاوینێكی ناخۆشمان بەرێكرد كە ئەو راستیەی سەلماند ئارمی كوردستان ئارامی بەریتانیایە وە شانازیش دەكەم كە بەریتانیا لە ئاستی جیهان بە سێیەك ووڵات هات لە هاوكاریكردنی كوردستان و یارمەتیدانی برا پێشمەرگەكانمان هیوای سەركەوتن بۆ كوردستان دەخوازم پاڵپشتی خۆشمان دووپات دەكەینەوە.
پاشان ئەندامانی رێكخراوی ( (IBBCو كۆمپانیا بەریتانیەكان خۆیان بە ئامادەبووان ناساندو بیرو ڕا لەنێوان هەردوولا گۆڕایەوە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 
رۆژی 22ی ئەیلول دیمیتەر ئۆگرینۆڤ راوێژكارو سەرۆكی بەشی ئابووری لە باڵیۆزخانەی بولگاریا لە عێراق سەردانی ژووری كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و باقی محەممەد هادی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان كوردستان و بولگاریا كراو بۆ زیاتر پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە و بە هێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا ئۆگرینۆڤ رایگەیاندكە ئامادەكارییەكان بەردەوامن و بەم نزیكانەش بولگاریا قونسوڵی خۆی لە هەولێر دەكاتەوە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑