تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 01 ئەیلول 2014
رۆژی 1ی ئەیلول شاندێكی كۆمپانیای (Direx)ی پۆڵەندی سەردانی ژووریان كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا، شاندی میوان باسیان لە كاروچالاكیەكانی خۆیان كرد كە لەبواری گواستنەوەی كەل و پەل و خواردەمەنی خزمەت پێشكەش بە زۆرێك لە ووڵاتانی ئەوروپا دەكەن، هیواشیان خواست كە لە ماوەی داهاتوو بتوانن لە هەرێمی كوردستانیش خزمەت بكەن لە رێ ی گواستنەوەی كەل و پەل و خواردەمەنی لە ووڵاتی پۆڵۆنیا و ووڵاتانی ئەوروپا بۆ كوردستان و وە بە پێچەوانەشەوە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور هیوای سەركەوتنی بۆخواستن روونیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان كەشێكی لەباری هەیە بۆ كاركردن و  ئێستاش وە كو دەرگایەكی بازرگانی وایە بۆ هەموو عێراق و دەتوانن لێرەوە خزمەت پێشكەش بكەن، ئامادەیی خۆیی و ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو هاوكارییەك و پاڵپشتییەك.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەشداری دەكات لە ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی (NUMOV)
 
بە بۆنەی تێپەڕبوونی 40 ساڵ بەسەر دامەزراندنی رێكخراوی  (NUMOV)ی ئەڵمانی لە 7ی ئەیلول رێكخراوی ناوبراو كۆنفڕانسێك ساز دەكات بە بەشداری 4000 كۆمپانیا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریش بە داوەتنامەیەكی رەسمی بە سەرۆكایەتی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و بازرگانان بەشدار دەبن لەم كۆنفڕانسەدا. 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑