تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 12 ئایار 2014
شاندێكی بەشی ئابووری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەردانی ژووری كرد
 
رۆژی 12ی ئایار شاندێكی بەشی ئابووری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی خاتوو ماریا سەردانی ژووری كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كاڕگێری ژوور پێشوازییان لێكرا.
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕی ئانانجیان لەم سەردانە بۆ ئاگاداربوونە لە كارو چالاكیەكانی ژوور و هەروەها پێگەی ژوور لە هەرێمی كوردستان گرنگترین ئەو ئاستەنگانە بزانن كە دێتە پێش ئابووری كوردستان و وەبەرهێنەرانی بیانی.
لە لایەن خۆشیەوە جێگری سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كردن و رایگەیاند كە ئێستا ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر نزیكەی 35000 ئەندامی هەیە و هەماهەنگی زۆر هەیە لە نێوان حكومەت و كەرتی تایبەت وە راشیگەیاند كە ئێستا نزیكەی 2300 كۆمپانیای بیانی لە هەرێم كاردەكەن لە گشت بوارێك بەڵام كۆمپانیا ئەمریكیەكان بە رێژەیەكی ئێجگار كەم هەن، ئێمە چلوەڕێ ی ئەمەمان نەدەكرد، چونكە هەرێمی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ پارچەكانی تری عێراق لە هەموو روویەكەوە جیاوازە بە تایبەتی لە بواری ئەمنی.
راشیگەیاند كە ئێستا شاری هەولێر بۆتە سەنتەرێكی بازرگانی بۆ هەموو شارەكانی تری عێراق، گرنگترین ئاستەنگیش كە بۆیان بێتە پێش ئەوا ئێمە بەشێكین لە عێراق و میدیا جیهانیەكانیش بە شێوەیەكی گشتی باسی دۆخی ئەمنی عێراق دەكەن تا ئێست بۆ بازرگانانی ئێوەیان روون نەكردۆتەوە كە هەرێمی كوردستان زۆر جیاوازی هەیە لەگەڵ بەشەكانی تری عێراق وە كێشەیەكی تریش بوونی یاسا كۆنەكانە سەبارەت بە بواری ئابووری كە تا ئێستا حكومەتی عێراقی نەیگۆڕیوە، داواشی كرد كە ئێوە بتوانن وا لە بازرگانەكان و وەبەرهێنەری خۆتان بگەیەنن كە هەرێمی كوردستان چۆنە ئەوەتا بە چاوی خۆتان دەیبینن، وە هیواشی خواست جارێكی تر سەردانمان بكەنەوە بە وەفدێكی بازرگانی و خاوەن كۆمپانیای گەورە و بشتوانین كە ئێمە وەكو ژوور لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی ئەمریكا كۆببنەوە و پەیوەندی یەكی بازرگانی بەهێز دروست بكەین.
خاتوو ماریاش سوپاسی كردن و دەست خۆشی لەم تێبینیانە كرد و رایگەیاند كە ئەو پێشنیارەكان بە لایەنی پەیوەندیدار دەگەیەنێ و هەوڵدەدەین كە لە ماوەی داهاتوو پەیوەندییەكان بەهێزتر بكەین لە رێگەی شاندی بازرگانی نێوان هەردوولا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 
رۆژی 12ی ئایار شاندێكی بازرگانی كۆمەڵەی پیشەسازی سیساتی توركیا لە شاری ئەنقەرە كە پێكهاتبوون لە 12 بازرگان لە بواری پیشەسازی بە سەرۆكایەتی جەمال شاهین ئەندامی ئەو كۆمەڵەیە سەردانی ژووریان كردو لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
شاندی میوان زۆر خۆشحاڵ بوون بەم سەردانە كە بۆ یەكەم جاربوو سەردانی هەرێم دەكەن و چاویان بە بازاڕ و ئەو جموجۆڵە ئابووری یە گەورەیە كەوت و بڕیاریان دا كە لە ماوەی داهاتوودا لقێكی خۆیان لە هەولێر بكەنەوە.
لە لایەن خۆشیەوە جێگری سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كردن و یاساو رێنماییەكانی دانانی كارگە و كردنەوەی لق و چۆنیەتی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بۆیانی روونكردەوە ئامادەیی خۆی و ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك و پاڵپشتیەك.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 11ی ئایار سەفیری تونس لە عێراق سەمیر جەماعی سەردانی ژووری كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كاڕگێری ژوور پێشوازییەكی گەرمی لێكرا.
سەرەتا سەفیری تونس خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەڕبڕی و ئامانجی سەردانەكەی بۆیان روونكردەوە و رایگەیاند كە لە سەرەتای مانگی داهاتوو هێڵی ئاسمانی راستەوخۆ لە نێوان تونس و هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و هاوڵاتیانی هەرێمیش دەتوانن لە هەولێر ڤیزای تونس بە دەست بێنن، لەگەڵ ئەم رێوڕەسمەش دا ژمارەیەكی بەرچاو لە بازرگانان و خاوەنكارانی تونس بەشدار دەبن، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەك بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری نێوان هەردوولا.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەڕبڕی دەست خۆشی لێكردن بۆ ئەم هەنگاوە و راشیگەیاند بە كردنەوەی هێڵی ئاسمانی راستەوخۆ نێوان تونس و هەولێر كاریگەرییەكی باشی دەبێت بۆ پەیوەندی بازرگانی و ئابووری نێوان هەردوولا هیواشی خواست لە ماوەی داهاتوو پەیوەندییەكان پەرەی پێ بدرێت سەردانی وەفدی بازرگانی فراوان بێت و تونسیش بەشداری لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی كوردستاندا بكات  
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
بەهۆی ئەو بارە سەقامگیرییەی كە هەرێمی كوردستان هەیەتی و خاكە دەوڵەمەندەكەی و پەیڕەو كردنی سیاسەتێكی ئابووری سەركەوتوو بوەتە هۆی ئەوەی كە ژمارەیەكی زۆر لە ووڵاتان قونسوڵی خۆیان لە هەرێم بكەنەوە و كۆمپانیاكانیان لە هەرێم كاربكەن و لقیان هەبێت و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكەن و كۆڕبەندی ئابووری تێیدا ببەستن.
یەكێك لەو ووڵاتانەی كە پەیوەندییەكی ئابووری بەهێزی لەگەڵ هەرێم هەیە (كۆماری چیك)ە كە ژمارەیەكی كۆمپانیای هەیە لە هەرێم خەریكی كاركردنن و وەبەرهێنانن بە تایبەتی لە بواری نەوت.
لە لێدوانێكی تایبەتیشدا بۆ رۆژنامەی بازرگانیی سەردەم قونسوڵی گشتی كۆماری چیك لە هەولێر رایگەیاند: كە پەیوەندی ئابووری و بازرگانی نێوان كۆماری چیك و هەرێمی كوردستان لە بەرەو پێش چووندان، بە تایبەتی لە بواری نەوت.
راشیگەیاند: كە ئەوان بە نیازن لە ئایندەدا كۆڕبەندی ئابووری چیك – هەولێر لە شاری هەولێر بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیاكان ببەستن.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
شاندێكی بازرگانی شاری تاران سەردانی ژووریان كرد
 
رۆژی 9ی ئایار شاندێكی بازرگانی شاری تاران بە سەرۆكایەتی موختەبا بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای موختار سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كاڕگێری ژوور پێشوازییان  لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان ئامانجی هاتنەكەی بۆ هەولێر بۆ سەیركردنی بازاڕ و چۆنیەتی دانانی كارگەیەكی خواردەمەنی و هاوردەكردنی كەل و پەلی خۆراكە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
لە لایەن خۆشیەوە ماجد جەلال یاسا و رێساكانی هەرێمی كوردستانی بۆ هاوردەكردنی كەل و پەل و دانانی كارگە ، ئەو بوارانەی كە ئێستا هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی بۆ شاندی میوانی روونكردەوە، ئامادەی ژووریشی بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك و پاڵپشتییەك كردنیان دەربڕی .
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑