تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 25 تشرینی دووەم 2014
بە بۆنەی تێپەڕبوونی 25 ساڵ بەسەر واژووكردنی رێككەوتنامەی جاڕنامەی مافەكانی منداڵ لە جیهان وە لە ژێر دروشمی با پاراستنی مافەكانی منداڵا ئامانجی یەكەممان بێت، رۆژی 20ی نۆڤەمبەر دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە سەنتەری رۆشنبیری ژوور سیمینارێكیان سازكرد.
لەم سیمینارەدا هەریەك لە دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وە زیاد پترۆس سەرۆكی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ و ژمارەیەك لە نوێنەرانی وەزارتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنی پەیوەندیدار بەم بابەتە و ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن ئامادەی بوون.
سەرۆكی ژوور لە ووتەیەكدا گرنگی ئەنجامدان و پاڵپشتی ژووری بۆ ئەم جۆرە سیمینارانەی خستە روو هەروەها وتی: ئێمە وەكو بازرگانان لە لایەنی هاوەردەكردنی كاڵا و شتومەكەوە پەیوەندیمان هەیە بەو  لایەنە بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشتر كاری بازرگانی و هاوردە و هەناردەكردن لە لایەن حكومەتەوە ئەنجامدراوە كە چەند رێنماییەك هەبوون تەنیا بە حكومەت دەكرێت، بەڵام دواتر بە هۆی كرانەوەی كوردستان و لە ئەستۆگرتنی كاری هاوردەو هەناردە لە لایەن بازرگانانی كوردستانەوە تووشی گرفت بووین چونكە رێنماییەكان زۆر سەپێنراون و تەنیا بە حكومەت جێ بەجێ دەكرێت و تاوەكو ئێستاش رێنمایی تازە لەو بارەیەوە دەرنەچووە.
ووتیشی ناكرێت بازرگانان بە هۆكاری سەرەكی هاوردەكردنی كاڵای خراپ تاوانبار بكرێن چونكە جگە لە بازرگانانی كورد چەندەها بازرگانی بیانی كاری هاوردەكردن دەكەن هەموو ئەم كاڵایانەش بە كوالێتی كۆنترۆڵ تێپەڕ دەبن هەروەها جگە لە هاوردەكردنی كاڵا بە شێوەی نایاسایی و قاچاخ.
پاشان چەندەها تەوەر و باسی تایبەت بەم بۆنەیە لە لایەن رێكخەرانی سمینارەكەوە پێشكەش بە لایەنی پەیوەندیدار و ئامادەبووان كرا و ئەوانیش بە پرسیار و تێبینیەكانیان زیاتر دەوڵەمەندییان كرد.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑