تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 17 تشرینی دووەم 2014
رۆژی 13ی نۆڤەمبەر ئامانج ياروايسي بەرپرسی نوسینگەی ژووری بازرگانی دوبەی لە هەولێر سەردانی ژووری كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێًشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا سەبارەت بە میكانیزمی بەرەو پێش بردن و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو ژوور لە لایەك و لەنێوان هەرێمی كوردستان و دوبەی كرا و تیشك خرایە سەر ئەو قەیرانە دارایی یەی ئێستای هەرێمی كوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت وە چۆنیەتی چارەسەركردنی لە لایەن كەسانی شارەزا و ئابووریناسان ئەمەش واچاوەڕوان دەكرێت لە ماوەیەی داهاتوو چەندین سیمینار و كۆبوونەوە لەسەر ئەم بابەتە رێكبخرێت.
بڕیاردرا كە هەماهەنگی لەگەڵ یەكتریدا بكەن بۆ داڕشتنی بەرنامەیەك بۆ ساڵی 2015 كە ژمارەیەك كارو چالاكی لەخۆ بگرێت كە جێ بەجێكردنیان لەو ساڵەدا خزمەت بە رەوشی ئابووری بازرگانی بكات.
وا چاوەڕوان دەكرێت قسەكردن لەسەر قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەی جیاواز دەستپێكی ئەو كارانەیان بێت لە ساڵی ئایندەدا بەسوود وەرگرتن لە توانا و شارەزاییەكانی دوبەی و سوود وەرگرتن لە تاقی كردنەوەكانیان سەبارەت بەو قەیرانە ئابووری یەی كە دوبەی لەساڵانی پێشوو تێ ی كەوتبوو وە توانیان لێی دەرباز ببن، بۆ ئەو مەبەستە پێشنیاركرا ژوور نووسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی ژووری بازرگانی دوبەی بكات بۆ ئەوەی لە داڕشتنی بەرنامەی 2015ی ژوورەكەدا ئەو پێشنیارە لەبەرچاوبگرێت و بخرێتە بەرنامەی چالاكیەكانیانەوە.
نووسینگەی ژووری بازرگانی دوبەی لە 14/1/2014 یەكەمین لقی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سێیەم لقی خۆی لە جیهان لە شاری هەولێر كردەوە بە ئامانجی پێشخستنی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردوولا و كارئاسانی بۆ بازرگانان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑