تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 10 تشرینی دووەم 2014
شاندێكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی ژوورەكانی بازرگانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك لە رۆژانی 5ـ 6/ 11/2014 بەشداری كۆربەندی ئابووری ئەنجوومەنی كاری عێراقی بەریتانی (IBBC) لە لەندەن كرد.
لە كۆربەندەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە بازرگان و خاوەنكاری بەریتانی و بیانی و سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق ئامادەی بوون، باس لە رەوشی وەبەرهێنان و كەرتی نەوت لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرا، كۆربەندەكە لە چەند پەنەڵێك پێكهات و لە یەكێك لە پەنەڵەكان دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان وتەیەكی پێشكەشكرد، تیایدا باسی رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستانی بەگشتی و شاری هەولێر بە تایبەتی كرد، هەروەها باسی لە رۆڵی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان كرد لە یارمەتیدان و هاوكاریكردنی كۆمپانیا بیانییەكان و بەتایبەتیش كۆمپانیاكانی بەریتانیا. دارا جەلیل خەیات گوتی: یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی تارادەیەكی زۆر باش توانیویەتی یارمەتی كۆمپانیاكان بدات بۆئەوەی بێنە كوردستان و پرۆژەی ستراتیژی ئەنجام بدەن. هەروەها گوتی: هەر كۆمپانیایەك بیەوێ بێتە هەرێم ئێمە هەموو زانیاری و كارئاسانیەكی بۆ دەكەین بۆئەوەی دەست بە كاری خۆی بكات. لە كۆتایی وتەكەیدا ئامادەیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمیشی بۆ هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگیەك نیشاندا.
لەو كۆربەندەدا چەندین وتار پێشكەش كران، لەوانەش وتەی هەریەك لە ژوورەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك.
ئەنجوومەنی كاری عێراقی بەریتانی (IBBC) لەژمارەیەك بازرگانی عێراقی بەریتانی پێكدێ، ئەم رێكخراوە بەردەوام شاندی بازرگانی دەهێنێتە عێراق و كوردستان بەمەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندی و زانینی هەلەكانی كارو وەبەرهێنان، هەماهەنگی بەردەوامی لەگەل ژووری بازرگانی هەولێردا هەیە، لە سەرەتای دروستبوونیەوە تا ئێستا چەندین دیدارو كۆبوونەویان بۆ بازرگانان رێكخستووە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑