بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 28 تشرینی یەکەم 2014 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 02 May 2024 08:03:39 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq دووەمین كۆڕبەندی ئابووری عەرەبی – بەریتانی لە لەندەن سازكرا https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8589-دووەمین-كۆڕبەندی-ئابووری-عەرەبی-–-بەریتانی-لە-لەندەن-سازكرا.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8589-دووەمین-كۆڕبەندی-ئابووری-عەرەبی-–-بەریتانی-لە-لەندەن-سازكرا.html دووەمین كۆڕبەندی ئابووری عەرەبی – بەریتانی لە لەندەن سازكرا
بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی عەرەبی – بەریتانی وە یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی ووڵاتانی عەرەبی بە چاودێری بارۆنس سیمۆنس سەرۆكی ژووری بازرگانی عەرەبی – بەریتانی و نامیل ئەلكەبارینی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی ئوردن وە بە ئامادەبوونی دارا جەلیل خەیات جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و ژمارەیەك لە نوێنەر و سەرۆكی ژوورەكانی بازرگانی ووڵاتانی عەرەبی  رۆژی 21ی ئۆكتۆبەر دووەمین كۆڕبەندی ئابووری عەرەبی – بەریتانی لە شاری لەندەن سازكرا.
كۆڕبەندەكە تایبەت بوو بە ئابووری و دەرفەتی كار و چۆنیەتی بەرەو پێش بردنی كەرتی بازرگانی لە ووڵاتی ئوردن كە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو.
هەر لە میانی ئەم كۆڕبەندە دا دارا جەلیل خەیات بە جیا لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی ووڵاتانی ئوردن و عومان و بەحرەین چەند ووڵاتێكی تری عەرەبی كۆبۆوە و باسی لە دەرفەت و هەلی كار لە عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ كردن.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 28 Oct 2014 09:21:00 +0000