بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 26 ئەیلول 2013 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Mon, 29 Apr 2024 02:58:16 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq دیدارێكی بازرگانی له‌نێوان نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیاکانی کوردستان و به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8144-ژووری-بازرگانی-پێشوازی-له-شاندێكى-به-ريتانى-کرد.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8144-ژووری-بازرگانی-پێشوازی-له-شاندێكى-به-ريتانى-کرد.html دیدارێكی بازرگانی له‌نێوان نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیاکانی کوردستان و به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو

ئێواره‌ی 24/9/2013، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان فیدائه‌دین محه مه د ئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، دێڤد لۆید راوێژکاری (کومه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی به‌ریتانی - رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)، دیدارێکی  بازرگانی له‌نێوان ژماره‌یه‌ک له‌بازرگان و نوێنه‌رانی کۆمپانیاکانی کوردستان و به‌ریتانیا، له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژووری بازرگانی به‌ڕێوه‌چوو.  

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز فیدائه‌دین ئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور له‌وته‌یه‌کدا، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستان و، وتی:"ئه‌مه‌ چه‌ندین جاره‌ ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ شاند‌ی بازرگانی به‌ریتانی دێنێته‌ کوردستان بۆ دیدار له‌گه‌ڵ بازرگانانی کوردستاندا، که‌ ئه‌مه‌ش هۆکارێکه‌ بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌ریتانیا."

 

پاشان به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌کی پڕزانیاری پێشکه‌ش به‌ئاماده‌بووان کرد و تێدا تیشکی خسته‌ سه‌ر یاسای وه‌به‌رهێنان که‌ له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌ت ده‌رکراوه و ئاسانکاری‌ بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کانی تێدایه‌،‌ به‌و پێیه‌ی که‌ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی به‌چه‌شنی وه‌به‌رهێنه‌ری نیشتیمانی بۆی هه‌یه‌ له‌کوردستاندا کار بکا‌ت. 

هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان باسی له‌چۆنێتی دامه‌زارندنی کۆمپانیا یاخود کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیا له‌کوردستان کرد، هه‌روه‌ها رێنوێنی شاندی میوانی کرد له‌باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌رفه‌ته‌کانی کارکردن بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌کوردستاندا.       ‌

 

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، به‌ڕێز دێڤد لۆید که‌ سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، له‌وته‌یه‌کی کورتدا وێڕای ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆی له‌به‌رامبه‌ر دووباره‌  سه‌ردانیکردن و پێشوازیلێکردن له‌شاندی یاوه‌ریان، رۆڵی ژووری بازرگانی هه‌ولێری به‌رز نرخاند له‌پێشکه‌ش‌کردنی ئاسانکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌پێناو ‌به‌یه‌کگه‌یشتنی بازرگانانی کوردستان و به‌ریتانیا.

 

دواتر ئه‌ندامانی شاندی میوان و نوێنه‌رانی کۆمپانیا لۆکاڵییه‌کان وێڕای ناساندنی خۆیان و باسکردن له‌سروشتی کارکردنی کۆمپانیاکانیان،  هیوایان خواست که‌ له‌ئاینده‌دا بتوانن له‌چوا‌رچێوه‌ی تواناکانی خۆیاندا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ یان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌کتری پڕۆژه‌ و کاری بازرگانی ئه‌نجام بده‌ن.

 

جێی ئاماژه‌یه‌، شانده‌ بازرگانییه‌که‌ی به‌ریتانیا که‌ له‌نزیکه‌ی 40 که‌س پێکهاتبوو، ژماره‌یه‌ک نوێنه‌ری کۆمپانیای به‌ناوبانگی تێدا بوو، که‌ له‌بواری رۆژنامه‌وانی و بازرگانی و پیشه‌سازی جۆراجۆر و چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا کار ده‌که‌ن.

 

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 26 Sep 2013 08:09:38 +0000