بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 01 ئەیلول 2013 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Sat, 04 May 2024 20:26:26 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ژوور خولێکی ژمێریاری و وردبینی ده‌کاته‌وه‌ https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8107-ژوور-خولێکی-ژمێریاری-و-وردبینی-ده‌کاته‌وه‌.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8107-ژوور-خولێکی-ژمێریاری-و-وردبینی-ده‌کاته‌وه‌.html ژوور خولێکی ژمێریاری و وردبینی ده‌کاته‌وه‌

ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی له‌رێگه‌ی به‌شی (سه‌نته‌ری زانیاری و په‌ره‌پێدانی کار) خولێکی راهێنانی ده‌رباره‌ی (ژمێریاری و وردبینی) کرده‌وه‌.

 

‌ خوله‌که له‌  25/8/2013 ده‌ستی پێکرد و بۆ ماوه‌ی (5) رۆژ به‌رده‌وام بوو. 24 که‌س له‌کارمه‌ندانی که‌رتی تایبه‌ت و ژماره‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌ت و ده‌زگه‌ حکومییه‌کان‌ ‌به‌شدارییان له‌ ‌خوله‌که تێدا کرد .

 

راهێنه‌رانی خوله‌که‌ بریتی بوون له‌چه‌ند مامۆستایه‌کی زانکۆ و شاره‌زایانی بواری ژمێریاری.

لە كۆتایی خولەكەشدا بڕوانامەی بەشداربوون  بەسەر بەشداربووانی خولەكە دابەش كرا.

 

جێی ئاماژه‌یه‌، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی توانای کارمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێ له‌که‌رتی تایبه‌ت ده‌ست به کاربن، به‌به‌رده‌وامی و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کان خولی جۆراجۆر ده‌کاته‌وه.

له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووشدا، له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش چه‌ندین خولی راهێنانی جۆراجۆری بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته‌ کردۆته‌وه‌. ‌      

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 01 Sep 2013 11:22:55 +0000
سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کان سه‌ردانێكی گرنگی بۆ ‌ئێرله‌ندای باکوور ئه‌نجام دا https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8106-سه‌رۆکی-یه‌کێتی-ژووره‌کان-سه‌ردانێكی-گرنگی-بۆ-‌ئێرله‌ندای-باکوور-ئه‌نجام-دا.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8106-سه‌رۆکی-یه‌کێتی-ژووره‌کان-سه‌ردانێكی-گرنگی-بۆ-‌ئێرله‌ندای-باکوور-ئه‌نجام-دا.html سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کان سه‌ردانێكی گرنگی بۆ ‌ئێرله‌ندای باکوور ئه‌نجام دا

له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئێرله‌‌ندای باکوور، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئابووری ئه‌و وڵاته‌دا کۆبوویه‌وه‌.

پاش گه‌یشتنی بۆ (به‌لفاست)ی پایته‌ختی ئێرله‌‌ندای باکوور، شاندی هاوبه‌شی حكومەت و که‌رتی تایبه‌ت له‌هەرێمی کوردستان به‌‌‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامێتی به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی کوردستان و، نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، وەزارەته‌کانی  (خوێندنی باڵا و ناوخۆ و كشتوكاڵ) و، هه‌ردوو دەستەی وەبەرهێنان و  گەشتو گوزار پێکهاتبوو، چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام دا.

له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کاندا، هه‌ردوولایان به‌رپرسانی هه‌رێم و ئێرله‌ندا جه‌ختیان له‌سه‌ر کاراکردن و جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه کردۆته‌وه‌‌، که‌ به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێرله‌ندای باکووردا واژۆکراوه‌، ئه‌ویش له‌رێی دانانی میکانزیم و هەنگاونانی کرده‌نی له‌پێناو خزمەتكردن به‌هەردوولادا.

له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا زانیاری زیاتری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ ئه‌و وڵاته‌ ئاشکرا کرد و، وتی:"ئێمه‌ به‌یاوه‌ری شانده‌که‌ی هه‌رێم سه‌ردانی شاری (به‌لفاست)مان کرد، له‌وێ چه‌ندین دیداری گرنگمان ئه‌نجام دا، له‌وانیش له‌رێککه‌وتی 27/8، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانی ده‌زگه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئێرله‌ندا کۆبووینه‌وه‌ و، تێدا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و ئێرله‌ندا کرا."

له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا به‌ڕێزیان وتی:"هه‌مان رۆژ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی گرنگمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ده‌زگه‌ی خاوه‌نکارانی ئێرله‌ندا ناسراو به‌(CBI) گرێدا، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولامان باسمان له‌به‌یه‌کگه‌یاندنی بازرگان و پیشه‌وه‌‌رانی کوردستان و ئێرله‌ندا کرد."

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 01 Sep 2013 11:21:27 +0000