رێککه‌وتی 4/8/2013، له‌میانه‌ی سه‌ردانیکردنی بۆ جاری دووه‌م و پێشوازیکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێز تیگران هاروتینیان جێگری وه‌زیری بازرگانی ئه‌رمینیا به‌رنامه‌کانیان بۆ چالاکییه ئابورییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ کوردستان راگه‌یاند.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نیوان هه‌رێمی کوردستان و ئه‌رمینیا، له‌رێی سه‌ردانیکردنی شانده بازرگانییه‌کانی هه‌ردوولا ده‌بێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێزیان تیشكی خسته‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌رووی بوونی نه‌وت و زه‌وی کشتوکاڵی و سروشتی گونجاو بۆ گه‌شتیاری و داهاتێکی زۆری ساڵانه، که له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا پێکه‌وه بوونیان نییه.
هه‌روه‌ها وتی:"پێمان خۆشه کۆمپانیاکانی ئه‌رمینیا له‌کورستاندا لقی خۆیان بکه‌نه‌وه، چونکه زه‌مینه‌یان بۆ فه‌راهه م کراوه وه‌ک کۆمپانیاکانی دیکه‌ی جیهان که ژماره‌یان له 2500 کۆمپانیا تێپه‌ڕی کردووه له کوردستاندا."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز تیگران هاروتینیان جێگری وه‌زیری بازرگانی، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی، که بۆ جاری دووه‌مین سه‌ردانی ژووری بازرگانی کردووه و هاوکات ژووری به‌ده‌زگه‌یه‌کی گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا له‌کوردستاندا و، هه‌روه‌ها وتی:"گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ولێر وه‌ک پێشکه‌وتنه‌کانی دوبه‌ی دێته به‌رچاوم، لێره له‌کوردستان ژیانی خه‌ڵک به‌رده‌وام له‌گۆڕاندایه."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که ئاستی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان ئه‌رمینیا و کوردستان زۆر گه‌شه‌ی کردووه.
راشیگه‌یاند، که بڕیاره له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا کونسوڵخانه‌ی ئه‌رمینیا له‌کوردستان بکرێته‌وه و له‌مانگی ئۆکتوبه‌ری ئه‌مساڵدا کۆنگره‌یه‌کی ئابووری فراوان له‌یه‌ریڤان ده‌به‌سترێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوه‌تی ره‌سمی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ده‌کرێت تاوه‌کو له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌شداری بکه‌ن، هه‌روه‌ها کاری پێویستیش بۆ کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی بازرگانی ئه‌رمینیا له‌هه‌ولێر ده‌کرێت، تاکو نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته له‌کوردستاندا بکات.
له‌میانه‌ی دیداره‌که‌دا، هه‌ردوولا کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کاری ته‌واو بکرێت بۆ کردنه‌وه‌ی هێڵی راسته‌وخۆی ئاسمانی له‌نێوان هه‌ردوو پایته‌خت (هه‌ولێر ویهریڤان)دا، هه‌روه‌ها کۆسپ و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م چالاکییه‌کانی بازرگانانی هه‌ردوولا نه‌هێڵدرێت، له‌وانیش پێدانی ڤیزای ئه‌رمینیا به‌بازرگانانی کوردستان.
جێی ئاماژه‌یه، ژماره‌یه‌ک بازرگان و خاوه‌ن کۆمپانیا یاوه‌ری به‌ڕێز تیگران هاروتینیان جێگری وه‌زیری بازرگانی بوون، ئه‌وان رایانگه‌یاند که ئاماده‌یی ته‌واویان ده‌ربڕیوه بۆ کارکردن له‌کوردستاندا له‌بواره‌کانی بیناسازی و که‌لوپه‌له‌کانی ناوماڵ و به‌رهه‌مهێنانی گۆشتی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ڕ و چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژوور، ئاماده‌یی ته‌واوی ژووری بۆ یارمه‌تيدان و هاریکاری هه‌ر شاندێکی بازرگانی ئه‌رمینیا خسته‌روو، که له‌ئاینده‌دا سه‌ردانی کوردستان بکات.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...