تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 15 ئاب 2013

رێككەوتی 14/8/2013، لەمیانەی دیدارێكدا، شاندێكی بازرگانی چینی، كە لە بەرپرسانی ناوچەیی (چونجین و گوانزۆ)‌ پێك هاتبوو، بۆ بەشداریكردن لەفیستیڤاڵی ‌لوتكەی پێنجەمی نێودەوڵەتی بۆ خزمەتگوزاری بازرگانییەكان لەچین، داوەتێكی ڕەسمیان ئاڕاستەی بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كرد.  ‌    

لەو دیدارەدا، بەڕێز تۆم تانگ كەسەرۆكایەتی شاندەكەی دەكرد،  خۆشحاڵی خۆی بەسەردانیكردنی بارەگەی ژوور بۆ جاری دووەم دەربڕی ، پاشان باسی لەپێشكەوتنی كارەكانی كۆمپانیاكەیان كرد، كە تایبەتەبەبواری پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوە لەعێراقدا.

لای خۆیەوە، بەڕێز دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەگەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كرد و، دووپاتی لەسەر ئامادەیی ژوور بۆ هاوكاریكردنی چینییەكان سەبارەت بەسەرخستنی پڕۆژەكانیان كردەوە.

هەر لەمیانەی دیدارەكەدا، ‌بەڕێز تۆم تانگ سەرۆكی سەنتەری چینی بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق ناسراو بەكۆمپانیای (CIEC)ی چینی و، شاندی یاوەری، داوەتێكی فەرمی ئاڕاستە كراوی پارێزگاری هەرێمی (چونجین)یان پێشكەش بەبەڕێز سەرۆكی ژوور كرد، كەلەناوەڕۆكەكەیدا باس لەئامادەكاری وەزارەتی بازرگانی چین دەكات بۆ  سازكردنی فیستیڤاڵی ‌لوتكەی پێنجەمی نێودەوڵەتی بۆ خزمەتگوزاریە بازرگانییەكان لەچین، كە بڕیارە لەكۆتایی مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بەبەشداری ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسان و پسپۆرانی بواری ئابووری لەسەرانسەری جیهاندا لەهەردوو شاری چونجین و گوانزۆ ببەسترێت.

بەپێی بەرنامەی فیستیڤاڵە چاوەڕوانكراوەكەش، بڕیارە لەماوەی دوو رۆژدا، ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بیروڕاكان لەنێوان بەشداربوواندا بكرێت، هەروەها چەندین چالاكی دیكەی بازرگانی و كەلتوری لەو فیستیڤاڵەدا ئەنجام دەدەرێت.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2022 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑