بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 01 ئاب 2013 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Wed, 01 May 2024 15:12:32 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتن له‌نێوان یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و سه‌نته‌ری (LCT)ی به‌ریتانی واژۆ کرا https://mail.erbilchamber.org/ئابووری/هه‌واڵی-ئابووری/item/8070-یاداشتنامه‌یه‌کی-لێکگه‌یشتن-له‌نێوان-یه‌کێتی-ژووره‌کانی-بازرگانی-و-سه‌نته‌ری-lct-ی-به‌ریتانی-واژۆ-کرا.html https://mail.erbilchamber.org/ئابووری/هه‌واڵی-ئابووری/item/8070-یاداشتنامه‌یه‌کی-لێکگه‌یشتن-له‌نێوان-یه‌کێتی-ژووره‌کانی-بازرگانی-و-سه‌نته‌ری-lct-ی-به‌ریتانی-واژۆ-کرا.html یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتن له‌نێوان یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و سه‌نته‌ری (LCT)ی به‌ریتانی واژۆ کرا

رێککه‌وتی 28/7/2013 له‌ باره‌گه‌ی ژوور، یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتن له‌نێوان یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن بۆ راهێنانی کارگێڕی (LCT) واژۆ کرا.

 

له‌مه‌راسیمێکدا، واژۆکردنی یاداشته‌که له‌نێوان به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و، ئاڵان سپینک به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ سه‌نته‌ری (LCT) ئه‌نجام درا.  

 

به‌پێی ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ش بازرگان و خاوه‌نکارانی کوردستان له‌رێی ژووره‌کانی بازرگانییه‌وه، به‌شداری ئاره‌زوومه‌ندانه‌ له‌خوله‌ تایبه‌تییه‌کان له‌بواره‌ جۆراجۆره‌کانی سه‌نته‌ری ناوبراودا ده‌که‌ن، چ له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان یاخود به‌ره‌وانه‌کردنیان بێت بۆ‌ وڵاتی به‌ریتانیا.  ‌ 

 

جێی ئاماژه‌یه، سه‌نته‌ری ناوبراو له‌بواره‌کانی راهێنانی (کارگێڕی پێشکه‌وتوو، کاری به‌نکداری و حه‌واڵه‌کردن، رێگرتن له‌فێڵ ‌گه‌نده‌ڵی، چاکبوونه‌وه‌ له‌پاش کاره‌ساته‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی به‌رووبوومه‌ مرۆییه‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌کان، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان، مه‌شقپێدانی هونه‌ری نه‌وت و گاز و په‌یوه‌ندییه‌کان) و، چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا کار ده‌کات.

 

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، هه‌فته‌ی رابردوو، نوێنه‌رانی سه‌نته‌ری ناوبراو له‌میانه‌ی پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات له‌باره‌گه‌ی ژوور، ئاماده‌یی خۆیان بۆ مه‌شقپێدانی کارمه‌ندانی ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان خسته‌روو.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵی ئابووری Thu, 01 Aug 2013 08:30:52 +0000
ژووری بازرگانی به‌ربانگێکى بۆ بازرگان وخاوه‌نکارانی هه‌ولێر سازکرد https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8069-ژووری-بازرگانی-به‌ربانگێکى-بۆ-بازرگان-وخاوه‌نکارانی-هه‌ولێر-سازکرد.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8069-ژووری-بازرگانی-به‌ربانگێکى-بۆ-بازرگان-وخاوه‌نکارانی-هه‌ولێر-سازکرد.html ژووری بازرگانی به‌ربانگێکى بۆ بازرگان وخاوه‌نکارانی هه‌ولێر سازکرد

ئێواره‌ی 27/7/2013، له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ ئێواره‌خوانێکی به‌ربانگ بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خاوه‌نکار و نوێنه‌ری کۆمپانیاکان له‌ شاری هه‌ولێر سازکرا.

خوانه‌که‌ش، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان عه‌لی حسێن به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی و کادیرانی ئیداری ژوور به‌ڕێوه‌چوو.

جێی ئاماژه‌یه‌، خوانی ره‌مه‌زان بۆته‌ نه‌ریتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا و، ساڵانه‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا له‌لایه‌ن ده‌زگا حکومی و ناحکومییه‌کانه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری مسوڵمان ساز ده‌کرێت.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 01 Aug 2013 08:24:26 +0000