رێککه‌وتی 29/4/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز تۆم تانگ سه‌رۆکی سه‌نته‌ری چینی بۆ دووباره ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق ناسراو به‌کۆمپانیای (CIEC)ی چینی و، شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌و دانیشتنه‌دا، به‌ڕێز تۆم تانگ که‌سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانیکردنی باره‌گه‌ی ژوور ده‌ربڕی، پاشان باسی له‌سروشتی کاروباری کۆمپانیای ناوبراو کرد، که تایبه‌ته به‌بواری پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه له‌عێراقدا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای به‌ره‌و پێشچوونی کاره‌کانیانی بۆ خواستن، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌شکردنی هه‌موو ئاسانکارییه‌ک بهکۆمپانیاکهیان خسته روو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ژوور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئێستا له‌کوردستاندا، ده‌رفه‌تێکی باش بۆ کارکردنی کۆمپانیا بیانییه‌کان هه‌یه، بۆیه ده‌کرێت کۆمپانیا چینییه‌کان به‌قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌تر هه‌له‌کانی کارکردن بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن له‌هه‌رێمدا.
هه‌رله‌میانه‌ی گفتوگۆکاندا، ئه‌ندامانی شاندی میوان بابه‌تی رێکخستنی پێشانگه‌یه‌کی گه‌وره‌یان تایبه‌ت به‌به‌رهه‌مه چینییه‌کان له‌هه‌ولێر خسته‌روو، که ئێستا چینییه‌کان به‌رنامه‌ی بۆ داده‌ڕێژن و بڕیاریشه له‌ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا ساز بکرێت.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆکی ژوور دووپاتی له‌سه‌ر ئاماده‌یی ژوور بۆ هاوکاریکردنی چینییه‌کان سه‌باره‌ت به‌سه‌رخستنی پڕۆژه‌کانیان کرده‌وه و، هه‌روه‌ها پێشنیازی کرد که هه‌وڵی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ کۆمپانیا کوردستانییه‌کاندا بده‌ن، چونکه ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش زۆر گرنگ و جێی بایه‌خ ده‌بێت.
ئێواره‌ی29/4/2013، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژوور، میوانداری شاندێکی بازرگانی به‌ریتانی کرد، که به‌سه‌رپه‌رشتی (کومه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی به‌ریتانی - رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) سه‌ردانی کوردستانیان کردووه.
میوانداریهکهش به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌له‌نده‌ن و سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تادا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات له‌وته‌یه‌کدا، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ شاندی میوان خواست له‌کوردستاندا و، پاشان تیشکی خسته سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌ریتانیا که له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا گه‌شه‌سه‌ندنی زۆر باشی به‌خۆوه بینیوه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان باسی له‌و کۆسپانه کرد که دێنه به‌رده‌م کاری پێدانی ڤیزا به بازرگانانی کوردستان و به‌گرنگی زانی که هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌عێراق و ئوردون ئاگاداری ئه‌و ره‌وشه بن، چونکه یارمه‌تیدانی بازرگانان له‌و رووه‌وه چالاکییه بازرگانییه‌کان چڕتر ده‌کاته‌وه.
به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی هاریکاریکردنی هه‌ر شاندێکی بازرگانی به‌ریتانی ده‌ربڕی که له‌ماوه‌ی داهاتوودا سه‌ردانی کوردستان بکات.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز دێڤد لۆید راوێژکاری (کومه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی به‌ریتانی - رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) که‌سه‌رۆکایه‌تی شاندی میوانی ده‌کرد، وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵی ژوور به‌ئه‌رێنی له‌بواری توندوتۆڵکردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا، نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ کۆسپه‌کانی به‌رده‌م پێدانی ڤیزای وڵاته‌که‌ی به‌بازرگانانی هه‌رێم ده‌ربڕی.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، خاتوو به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ریتانیا له‌وته‌یه‌کیدا رۆڵی ژووری بازرگانی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها بێئاگایی خۆیشی له‌بابه‌تی کۆسپه‌کانی به‌رده‌م پێدانی ڤیزا ده‌ربڕی و، راشیگه‌یاند که‌له‌مه‌ودوا ئه‌وان وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ریتانیا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه ده‌که‌ن.
دواتر، هه‌ر یه‌که له‌به‌ڕێزان سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور بازرگانی و فیدائه‌دین محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، به‌جیا ره‌وشی هه‌رێمی کوردستانیان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی بواری ئابووری بۆ میوانان روونکرده‌وه و، هاوکات تیشکیان خسته سه‌ر یاسای وه‌به‌رهێنان کرد که له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌ت ده‌رکراوه و ئاسانکاری بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کانی تێدایه.
هه‌روه‌ها رێنمایی و زانیاری‌یان له‌باره‌ی چۆنێتی کردنه‌وه‌ی لق یان دامه‌زراندنی کۆمپانیا و ده‌ستبه‌کاربوون به‌پڕۆژه جۆراجۆره‌کان له‌کوردستان پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شاندی ناوبراو کرد.
دواتر، ئه‌ندامانی شاندی میوان که نزیکه‌ی 15 که‌س پێکهاتبوون، خۆیان و کۆمپانیاکانی خۆیانیان به‌ژووری بازرگانی ناساناد.
رێککه‌وتی 29/4/2013، به‌سه‌رپه‌رشتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، به‌شی سه‌نته‌ری زانیاری و په‌ره‌پێدانی کار که به‌شێکه له‌ژوور، خولێکی مه‌شقپێدانی ده‌رباره‌ی ئه‌ته‌کێتی کار بۆ 25 به‌شداربوو کرده‌وه.
له‌میانه‌ی خوله‌که‌دا، به‌شداربووه‌کان که له‌نوێنه‌رانی چه‌ند ده‌زگه‌یه‌کی حکومی و که‌رتی تایبه‌تی پێکهاتبوون شاره‌زایی پێویست وه‌رده‌گرن ده‌رباره‌ی چۆنێتی هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌کاتی راپه‌راندنی کار و پێشوازیکردن له‌شانده بیانییه‌کان که‌سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.
خوله‌که‌ش له‌لایه‌ن پسپۆر و شاره‌زایان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی 5 رۆژ ده‌خایه‌نێت و، له‌کۆتاییشدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌ش ده‌کرێت.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...