بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 16 نیسان 2013 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Fri, 03 May 2024 14:26:26 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێکی رێکخراوی UNIDO ‌سه‌ردانی ژوور ده‌کات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7921-شاندێکی-رێکخراوی-unido-‌سه‌ردانی-ژوور-ده‌کات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7921-شاندێکی-رێکخراوی-unido-‌سه‌ردانی-ژوور-ده‌کات.html شاندێکی رێکخراوی  UNIDO ‌سه‌ردانی ژوور ده‌کات

رێککه‌وتی 15/4/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی سه‌ر به‌رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ‌(UNIDO) کرد.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ئێستا گه‌شانه‌وه‌ی که‌رتی پیشه‌سازی له‌کوردستاندا بۆته‌ جێی بایه‌خی حکومه‌تی هه‌رێم و که‌رتی تایبه‌ت له‌هه‌رێمدا، چونکه‌ ناکرێت به‌بێ پێشخستنی ئه‌و که‌رته‌ وڵات بووژاندنه‌وه‌ی ته‌واو به‌خۆی ببینێت.   

هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر ره‌وشی هه‌رێم له‌باره‌ی ‌سه‌قامگیری ئاسایش و ئابووریدا و به‌فاکته‌رێکی گرنگی زانی بۆ چوونه‌ نێو قۆناغێکی دیکه‌ له‌بواری چالاکییه پێشه‌سازییه‌کاندا.

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز کریستیانۆ نوێنه‌ری رێکخراوی ناوبراو، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی له‌به‌را‌مبه‌ر پێشوازیکردنیاندا، ئاماژه‌ی به‌کار و پڕۆژه‌کانی رێکخراوی (UNIDO) له‌عێراقدا و وتی:"بووژاندنه‌وه‌ی که‌رتی پیشه‌سازی له‌عێراقدا ئامانجی سه‌ره‌کی رێکخراوه‌‌که‌یانه، چونکه‌ پێشخستنی ئه‌و بواره‌ یارمه‌تده‌ر ده‌بێت بۆ پێشخستنی وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی دیکه‌ی ئابووریدا.

هه‌ردوولا به‌درێژی باسیان له‌کێشه‌  وئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م که‌رتی پیشه‌سازی کرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان رێ‌خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گرفتانه‌ی که‌ بوونه‌ته‌ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پێشخستنی ئه‌و که‌رته‌دا.  

 

جێی ئاماژه‌یه‌، سه‌ردانه‌که‌ی شاندی (UNIDO) له‌چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامیدانی په‌یوه‌ندی‌ دوو قۆڵی و هه‌ماهه‌نگییه‌کانی نێوان ژوور و  ده‌زگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دیکه‌ی جیهانییه له‌کوردستاندا له‌بواره‌کانی ئابووریدا. ‌

 

له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریکردن له‌گه‌ڵ رێکخراوی ناوبراو خسته‌ روو.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 16 Apr 2013 11:05:42 +0000
واژۆ کرد نی یاداشتنامه‌ی لێکگه‌یشتن له نێوان یه‌کێتی ژووره كانى بازرگانی و پیشه‌سازی کوردستان و ژووری بازرگانی لاتیڤیا https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7919-یه‌کێتی-ژووری-بازرگانی-کوردستان-و-ژووری-بازرگانی-لاتیڤیا-یاداشتنامه‌ی-لێکگه‌یشتنیان-واژۆ-کرد.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7919-یه‌کێتی-ژووری-بازرگانی-کوردستان-و-ژووری-بازرگانی-لاتیڤیا-یاداشتنامه‌ی-لێکگه‌یشتنیان-واژۆ-کرد.html واژۆ کرد نی یاداشتنامه‌ی لێکگه‌یشتن له نێوان یه‌کێتی ژووره كانى بازرگانی و پیشه‌سازی کوردستان و ژووری بازرگانی لاتیڤیا

رێککه‌وتی 15/4/2013 له‌باره‌گه‌ی ژوور، یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتنی بازرگانی له‌نێوان یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی لاتیڤیا واژۆ کرا.

 

له‌مه‌راسیمه‌که‌دا، که‌ به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌بوون، رێککه‌وتننامه‌که‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێزان باقی محه‌مه‌د هادی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و، ئێدگارز زالانس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژووری بازرگانی لاتیڤیا  واژۆکرا.    

به‌ر له‌واژۆکردنه‌که‌ش به‌ڕێز دارا خه‌یات له‌وته‌یه‌کیدا هیوای خواست که‌ واژۆکردنی ئه‌م یاداشتنامه‌یه ببێته ده‌ستپێکی قۆناغێکی گه‌شه‌سه‌ندوو  له‌په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا.

هه‌روه‌ها وتی:"لاتیڤیا که‌ ده‌وڵه‌تێکی ئه‌وروپییه، خاوه‌ن مێژوویه‌کی به‌هاداره‌ و ئێستاش ته‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتوو له‌به‌ر ده‌ستی کۆمپانیاکانیاندایه‌، بۆیه‌ ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه‌ ده‌رفه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌زایی و پێشکه‌وتننانه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێم ده‌ڕه‌خسێنێت، هاوکات زه‌مینه‌ خۆش ده‌کات بۆ به‌یه‌کگه‌یشتنی خاوه‌نکارانی هه‌ردوولا و ناساندنیان به‌یه‌کتر."

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز ئێدگارز زالانس سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی واژۆکردنه‌که ده‌ربڕی و، وتی:"خۆشحاڵێن که‌ ده‌رفه‌تی هاتنمان بۆ کوردستان ره‌خسا، بۆیه‌ هیوادارین که‌ هه‌نگاوی کرده‌نی به‌دوای ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه‌دا بێت، هه‌روه‌ها خاوه‌نکارانی هه‌ردوولا روو له‌یه‌کتری بکه‌ن."

راشیگه‌یاند، که‌ بڕیاره‌ له‌مانگی ئه‌یلوولی داهاتوودا شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی لاتیڤیا سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن و چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ و دیداری گرنگ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی ئابووری هه‌رێمدا ئه‌نجام بده‌ن.

 

جێی ئاماژه‌یه‌، یاداشتنامه‌ بازرگانیه‌که‌ی نێوان کوردستان و لاتیڤیا  چه‌ندین خاڵی گرنگی له‌خۆگرتووه‌، له‌و‌انیش گه‌شه‌سه‌ندن و هاندانی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان، ئاسانکاری بۆ چالاکییه‌کانی بازرگانانی هه‌ردوولا، گۆڕینه‌وه‌ی توانا و شاره‌زاییه‌کان و زانیارییه‌کان، پشکداری و به‌شداری له‌رووداوه‌ ئابوورییه‌کان و،  هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێکی دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه‌.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 16 Apr 2013 10:53:45 +0000