رێککه‌وتی 14/4/2013، له‌دیدارێكی نێوان به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و شاندێکی کۆمپانیای (EXPO TIME L.L.C)ی تورکیدا، تاوتوێی بابه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگه‌یه‌کی تورکی بۆ خانووبه‌ره کرا، که‌بڕیاره له‌کۆتایی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا،به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ کۆمپانیای رێکخه‌ر خواست له‌به‌ڕێوه‌بردنی پێشانگهکهیاندا و ئاماده‌یی ژووری بۆ هاوکاریکردنیان خسته روو.
لای خۆیه‌وه، نوێنه‌ری کۆمپانیای ناوبراو وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیاندا، باسی له‌کاروباره‌کانی کۆمپانیای ناوبراو کرد و، هه‌روه‌ها تیشکی خسته‌سه‌ر چۆنێتی کردنه‌وه‌ی پێشانگه‌که‌یان که‌بڕیاره له‌رێککه‌وتی 27 تا30ی حوزه‌یرانی داهاتووی ئه‌مساڵ بخایه‌نێت و تایبه‌ت ده‌بێت به‌بواری بیناسازی و خانووبه‌ره، که تیایدا 170 کۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی و نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مه‌کانیان نمایش ده‌که‌ن و، نوێترین و نایابترین پڕۆژه‌کانی سه‌رده‌مییانه‌ی که‌رتی نیشته‌جێبوون و بیناسازی و خانووبه‌ره له‌خۆ ده‌گرێت.
رێكکه‌وتی 14/4/2013، له‌دیدارێكی نێوان به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و ئێکارد شڵێبێرگهر راوێژکار لهدهزگهی نۆرسادی ئه‌ڵمانی و له‌باره‌گه‌ی ژوور، تاوتوێی پڕۆژهپلانێکی ئه‌ڵمانیا بۆ پێشخستنی هه‌رێمی کوردستان کرا.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه خواست، که رێکخراوی (G.I.Z) و ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌کان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئابووری حکومه‌تی به‌رلین به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یان کردووه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئێکارد شڵێبێرگهر وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و شاندی یاوه‌ری، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی که ده‌زگه په‌یوه‌ندیداره‌کان و حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ یارمه‌تیدانی ژووره‌کانی بازرگانی کوردستان ئه‌نجامیان دابوو، ئامانجی خۆی پێکاوه و ئه‌مه‌ش هانی داین که پلان بۆ پڕۆژه‌یه‌کی دیکه‌ی فراوان سه‌باره‌ت به‌پێشخستنی هه‌رێم دابڕ‌ێژین.
شڵێبێرگهر به‌وردی هاته سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی که ئاماده‌یان کردووه سه‌باره‌ی به‌پێشخستنی هه‌رێمی کوردستان و، وتی:"هه‌نگاوی یه‌که‌می پڕۆژه‌که به‌سازدانی کۆنفڕاسێکی گه‌وره ده‌بێت له‌مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا که به‌به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌کان و به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ئابووری ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت."
هه‌روه‌ها روونیکرده‌وه و، وتی:"ئامانجی پڕۆژه‌که چۆنێتی هاوکاریکردنی هه‌رێمه له‌داهاتوودا له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه ئه‌ویش له‌رێی ئه‌نجامدانی کاری سه‌رمایه‌گوزاری و هاورده و ئاڵوگۆڕکردنی بابه‌ته زانستییه‌کان و باشترکردنی ره‌وشی بازرگانی و چۆنێتی پێشخستنی بازاڕه‌کان له‌هه‌رێمدا ده‌بێت."
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...