رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری باز‌رگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
لە 19 - 23/ 2/ 2024 پێشانگای نێودەوڵەتی Gul Food لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت. بۆ زانیاری زیاتر به‌شداری كردن سه‌ردانی ژوور بكه‌ن
ژووری باز‌رگانی و پیشەسازی هەولێر بەنیازە وێبسایتێکی تازە دروست بکات، داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەو بوارە دەکەین کە بە شێوەیەکی یاسایی کار لەو بوارە دەکەن سەردانی ژووری باز‌رگانی و...
رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری باز‌رگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە بەرواری 27/4/2024 بۆ ماوەی (یەك رۆژ) لە هۆتێل Blue Mercury لە شاری هەولێر پێشانگایەك دەکەنەوە. ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاریەك دەربارەی زانکۆکانی...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
ئاگادارى له به‌روارى 2 - 4/ 5/ 2024 ده‌يه‌مين پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كاڵاى خۆراكى (ئارد، برنج، گه‌نمه‌شامى، ساوار، مه‌عكه‌ڕۆنى و ته‌كنه‌لۆژياى پسكويت) له پێشانگاى ناوه‌ندى ئه‌سته‌نبۆڵ له وڵاتى توركيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن به‌شداربن...
رۆژی 11/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری باز‌رگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور...
به پێ ى نووسراوێكى كونسوڵگه‌رى گشتى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى كه بۆ ژوور نێردراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌يوه‌نديدارى ميسر برياريانداوه ڤيزاى چوونه ژووره‌وه‌ى فرياگوزارى ده‌روازه‌كانى گه‌يشتنى ميسره‌وه بدرێته خاوه‌ن پاسپۆڕتى عێراقى له‌م پۆلانه‌ى...
ئێواره‌ی 2/2/2013، له‌سه‌ر راسپار‌ده‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و له‌ژێر دروشمی (هاوکاریکردنی رۆژئاوای کوردستان ئه‌رکێكی مرۆیی و نیشتیمانییه) کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌به‌رپرسانی ئیداری و که‌رتی تایبه‌تی و بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌ڵینده‌ران له‌هه‌ولێر، سازکرا.
له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌که‌دا، که‌له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌ژوور به‌ڕێوه‌چوو، تێدا به‌ڕێزان حه‌مید ده‌ربه‌ندی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم و به‌رپرس بۆ کاروباری کوردانی رۆژئاوای کوردستان و، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و، دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری باز‌رگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، ئیبراهیم سۆفی جێگری سه‌رۆکی ژووری باز‌رگانی و، ئه‌حمه‌د رێکانی سه‌رۆکی یه‌کێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی کوردستان و نوێنه‌ری یه‌کێتی به‌ڵێنده‌رانی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری باز‌رگانی و، ژماره‌یه‌کی دیکه له بازرگان و پیاوانی‌خاوه‌نکار و میدیاکاران له‌هه‌ولێری پایته‌خت، ئاماده‌بوون.
سه‌ره‌تا ، له‌لایه‌ن رێکخه‌رانی کۆبوونه‌وه‌که به‌ناوی ده‌سته‌ی کارگێڕی ئه‌و رێکخراوانه به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان کرا و، هه‌روه‌ها ناوه‌ڕۆک و مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه‌که خرایه‌روو، که بریتی بوو له‌بانگهێشتکردنی بازرگان و سه‌رمایه‌داران کۆمه‌ک‌کردنی خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان له رێگه‌ی ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانییه‌وه.
پاشان به‌ڕێز حه‌مید ده‌ربه‌ندی له‌وته‌یه‌کیدا، وێڕای ده‌ربڕینی ده‌ستخۆشی و سوپاسگوزاری خۆی بۆ ژووری باز‌رگانی بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی رێکخستنی کۆبوونه‌وه‌که و، وتی:"له‌پاش ده‌ستپێکردنی شۆڕش له‌سوریا گه‌لی کوردستان بوونه‌ته به‌شێکی گرنگ له‌و شۆڕشه ، ئێستاش ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌یان هه‌یه و رۆژ له‌دوای رۆژیش ئه‌رکیان زۆرتر و زیاتر ده‌بێت."
هه‌روه‌ها وتی:"سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ئاشکرا به‌پارته کوردییه‌کانی رۆژئاوای راگه‌یاندووه که گه‌ل و په‌رله‌مان و حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یی هاوکاریکردنیانن، به‌ڵام به‌مه‌رجێک خۆیان و رێکبخه‌ن و یه‌ک‌ڕیزبن."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که هاوکارییه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی دیکه گۆڕاوه، بۆیه ئێستا ئه‌وه‌ی زۆر پێویسته بۆ کوردانی رۆژئاوا سوته‌مه‌نی و خۆراکه، که‌به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بڕێکی زۆری بۆ ره‌وانه‌کردن، هاوکات حکومه‌تیش تاکو ئێستا ده‌یان ملیۆن دۆلاری بۆ ئاواره‌کان خه‌رج کردووه که ژماره‌یان له 70 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕی کردووه، که زۆربه‌یان له‌که‌مپی (دومیز) گیرساونه‌ته‌وه، بۆیه له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌رکی ئه‌و په‌نابه‌رانه و خه‌ڵکی کورد له‌خاکی رۆژئاوای کوردستان به‌ته‌نها بۆ حکومه‌ت قورسه و پێویستی به‌هه‌موو لایه‌که.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند و وتی:"به‌ناوی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین، که‌له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا به‌ئه‌رکی نیشتیمانی و ئایینی و مرۆیی خۆتان هه‌ڵسن و ده‌ستی هاوکاری درێژبکه‌ن، ئه‌م داواکارییه‌ش لای ئێمه شتێکی ئاساییه و به‌ناوی سه‌رۆکی هه‌رێمیشه‌وه سوپاستان ده‌که‌ین بۆ هاوکارییه‌کانی رابردوو و ئێستاشتان."
هاوکات سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی کرد، که کۆمه‌ک و هاوکارییان پێشکه‌ش به‌کوردانی رۆژئاوا کردووه، چ لایه‌نه حکومییه‌کان یان ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندن و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌کوردستاندا.
هه‌روه‌ها به‌ڕیز ده‌ربه‌ندی رایگه‌یاند و وتی:"پاش ئه‌وه‌ی هاوکارییه‌کانتان له‌رێی فۆرمه‌وه کۆده‌که‌نه‌وه و پێشکه‌شی ده‌که‌ن، به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی راده‌ستی ئه‌و لێژنانه ده‌کرێن که‌له ئه‌م دیو و ئه‌و دیوی سنوور پێکهێنراون و، به‌دڵنیاییشه‌وه هاوکارییه‌کان ده‌گه‌نه جێگه‌ی خۆیان."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز نه‌وازد هادی له‌وته‌یه‌کیدا سوپاسی خۆی ئاڕاسته‌ی ژووری باز‌رگانی کرد و پاشان وتی:"خه‌ڵکی کوردستان له‌رۆژه سه‌خته‌کانی وه‌کو ئه‌نفال و کیمیاباراندا هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان هه‌بووه، ئێستاش هه‌رێمی کوردستان خاوه‌ن پێگه‌ی باشی سیاسی و ئابوورییه و ئه‌مه‌ش یارمه‌تده‌ره بۆ خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان، که ئێستا رووبه‌رووی مه‌رگه‌سات بوونه‌ته‌وه، بۆیه ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێت که به‌شێوه‌یه‌ک یارمه‌تی کوردانی رۆژئاوا بده‌ین که توانای مانه‌وه‌یان هه‌بێت و به‌رگری له‌ناوچه‌کانی خۆیان بکه‌ن و داکۆکی له‌سه‌ر مافه‌کانیان بکه‌ن."
هه‌روه‌ها به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه کرد که هاوکارییان پێشکه‌ش به‌ئاواره‌کانی رۆژئاوای کوردستان کردووه، به‌تایبه‌تی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن.
دواتر، به‌ڕێز مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی له‌وته‌یه‌کیدا، وتی:"به‌شانازییه‌وه به‌هه‌وڵی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم و خه‌ڵکی کوردستان، ره‌وشی ئاواره‌کانی ناو هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له‌که‌مپی دومیز زۆر باشتره له‌ره‌وشی ئاواره‌کانی سوریا له‌وڵاتانی ناوچه‌که."
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که زۆرێک له‌ئاواره‌کان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستان بڵاوبوونه‌ته‌وه، بۆیه ده‌کرێت که‌مپێکی دیکه بۆ کۆکردنه‌وه‌یان دروست بکرێت.
سه‌باره‌ت به‌و خه‌ڵکانه‌ش که‌له‌ناو سوریادا ماونه‌ته‌وه، وتی:"ئێمه ده‌مانه‌وێت کێشه‌کانیان له‌شوێنی خۆیاندا چاره‌سه‌ر بکرێن."
هه‌روه‌ها وتی: ته‌نها ناوچه‌ی (سه‌رێکانی) لێ ده‌رچێت، ته‌واوی ناوچه‌کانی رۆژئاوای کوردستان ئارامه، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که کێشه‌ی ئازووقه و سووته‌مه‌نی هه‌یه و رووبه‌رووی دوو ئابڵوقه بوونه‌ته‌وه، یه‌کێکیان رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌وی دیکه‌یان موعاره‌زه‌ی سوریا، بۆیه ئێستا هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئه‌وه‌یه که هاوکارییه‌کان بۆ ناو رۆژئاوای کوردستان بگوازینه‌وه، له‌و رووه‌شه‌وه ئاماده کاری ته‌واومان کرد وه .
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...