تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 25 شوبات 2013

رێککه‌وتی 25/2/2013، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی ئه‌سته‌نبول کرد، که له‌ژماره‌یه‌ک نوێنه‌ری کۆمپانیا و پیاوانی خاوه‌نکار پێکهاتبوون.

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و وتی:"ئێمه‌ وه‌ک ژوور خۆشحاڵین که‌به‌به‌رده‌وامی له‌پێشوازیکردنی شانده‌ بازرگانییه‌کانی تورکیاداین."

به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشچوونی ئابووری هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌ و وتی:"ره‌وشی ئابووری کوردستان له‌باره‌ بۆ له‌ئامێزگرتنی ژماره‌یه‌کی زیاتر له‌کۆمپانیا بیانییه‌کان، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکه‌ بۆ کۆمپانیا تورکییه‌کان که‌ له‌گه‌ڵ ‌هه‌رێمی کوردستان هاوسنوورن‌‌‌."

روونیکرده‌وه‌ و وتی:"ئێستا له‌کوردستاندا وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی به‌چه‌شنی وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی کاری خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هانده‌رێكی باش بۆ سه‌رمایه‌گوزارانی وڵاتان که‌ بێن و له‌هه‌رێمدا کاری خۆیان بکه‌ن." 

هاوکات به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیکردنی ئه‌ندامانی شاندی میوان ده‌ربڕی.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑