بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 09 کانونی یەکەم 2013 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 02 May 2024 10:43:26 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێكی بازرگانی شاری هەمەدانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ژوور دەكات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8282-شاندێكی-بازرگانی-شاری-هەمەدانی-كۆماری-ئیسلامی-ئێران-سەردانی-ژوور-دەكات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8282-شاندێكی-بازرگانی-شاری-هەمەدانی-كۆماری-ئیسلامی-ئێران-سەردانی-ژوور-دەكات.html شاندێكی بازرگانی شاری هەمەدانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ژوور دەكات
شاندێكی بازرگانی شاری هەمەدانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ژوور دەكات
رۆژی 8\12\2013 شاندێكی بازرگانی شاری هەمەدان كەپێك هاتبوون لە 35 كۆمپانیای بواری جۆرا وجۆر بە سەرۆكایەتی رەحمان نادری سەرۆكی هەرەوەزی بازرگانانی هەمەدان سەردانی ژووریان كرد لە لایەن ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكی فراوان دا ماجد جەلال بەناوی سەرۆك و ئەندامانی ژوور بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و باسی پەیوەندیە مێژووییەكانی نێوان هەرێم و ئێرانی كرد بە تایبەتی كە لە رۆژانی سەخت و دژواردا ئێران پاڵپشتی یەكی  گەورەی كورد بووە، ووتیشی جگە لە بازرگانی ئێمە لەگەڵ ئێران كلتوور و ئایین كۆماندەكاتەوە.
پاشان تیشكی خستە سەر رێككەوتنامە وپەیوەندییەكانی ژوور لەگەڵ ژوورەكانی بازرگانی شارەكانی ئێران وەك (تاران، كرمانشان، ئەسفەهان وورمێ)، هیواشی خواست لەگەڵ ژووری بازرگانی هەمەدانیش بتوانین لە ماوەی داهاتوودا رێككەوتن واژوو بكەین، پاشان باسی میكانیزمی كاركردنی كرد لە كوردستان و پاڵپشتی ژووریشی بۆ هەموو هاوكارییەك دەربڕی.
پاشان رەحمان نادری زۆر سوپاسی كردن بۆ ئەم پێشوازییە و سەرسامی خۆی بەو پێشكەوتنەی هەرێمی كوردستان و هەولێر بەتایبەتی دەربڕی هیواشی خواست ئەوان وەكو بازرگانانی شاری هەمەدان بتوانن بەشداری لەو ئاوەدانكردنەوەیەی كوردستان بكەن لە رێگەی وەبەرهێنان لە بوارەكانی خۆیانەوە.
دواتر هەریەكە لە ئەندامانی شاندەكە و بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان خۆیان ناساند و پرسیار و راو سەرنجەكانیان خست روو.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 09 Dec 2013 09:59:07 +0000