بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 24 نیسان 2011 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 16 May 2024 12:09:35 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لە ئالاند راید کرا https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1555-بە-ئامادەبوونى-ژمارەیەک-لە-ئەندامانى-ئەنجوومەنى-کارگێرى-ژوور-پێشوازى-لە-ئالاند-راید-کرا.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1555-بە-ئامادەبوونى-ژمارەیەک-لە-ئەندامانى-ئەنجوومەنى-کارگێرى-ژوور-پێشوازى-لە-ئالاند-راید-کرا.html رۆژى (10-4-2011 ) دارا جەلیل خەیات بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور
رۆژى (10-4-2011 ) دارا جەلیل خەیات بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لە ئالاند راید سرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و بازرگانی بەریتانیا لە بەغدا کرد.
ناوبراو لە دوا سەردانیدا بۆ هەرێمى کوردستان و بۆ ژوورى بازرگانى هەولێر بەهۆى کۆتایی هاتنى کارى لە پۆستەکەیدا لە هۆڵى کۆبونەوەکانى ژوور کۆبونەویەکى فراوانى بۆ رێکخرا لە دەستپێکدا  لە وتەیەکیدا سەرۆکى ژوور وێراى بەخێرهاتن و ئاراستەکردنى رێز و خۆشەویستى بۆ ناوبراو ئاماژەى بە رۆڵى بەرێزیان کرد لە پێشخستنى پەیوەندیەکانى نێوان عێراق و ولاتى بەریتانیا.
      لەپاشان ( ئالاند راید) تیشکى خستە سەر گرنگى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ولاتى بەریتانیا هەروەها وتارێکى دەربارەى (یاساى قەدەغەکردنى بەرتیل)ى بەریتانى  پێشکەش کرد کە لە بەریتانیا کارى پێ دەکرێت ووتى سەرەراى ئەوەى کە ئەم یاسایە بۆ ماوەیەکى درێژە دەرچووە بەلام تا ئەم دواییە بە پێى پێویست لە بەریتانیا جێبەجێنەکراوە بەلام لەو ماوەیەى رابردوو دواى هەموارکردنەوەى ئەم یاسایە کارا کراوە و ئێستا بە دروستى کارى پێدەکرێت، لە روونکردنەوەى چەند برگە و لایەنێکى یاساکە وتى بە پێى ئەم یاسایە نابێ کۆمپانیا بەریتانیەکان بە هیچ شێوەیەک بەرتیل بە بەرپرسانی حکومەت و هیچ لایەنێک بدەن لە ناوەوە و دەرەوەى بەریتانیا بە پێچەوانەوە سزاى توند دەدرێن بۆیە وا رێنمایی کراون کە لە هەموو ئەو ولاتانەى بەریتانیا کارى تیادا دەکات ئەم یاسایە لە کۆبونەوە و دیدارەکاندا باس بکرێت تا خەلکى ئەو ولاتانە لەو یاسایە ئاگادار بن، لە درێژەى قسەکانیدا وتى یاساکە رێگە بە میواندارى کردن و دیارى پێدان لە سنورێکى دیارى کراو دەدات بە مەرجێک ئەم دیاریانە بەهادار نەبن و بچنە خانەى گومانەوە، وە ئەوانەى بە پێى ئەو یاسایە کار ناکەن دەدرێنە دادگا.
هەروەها وتى ئەم یاسایە ئەو کۆمپانیایانەش دەگەرێتەوە کەلە کوردستان تۆمار کراون ،وەلەراستیدا ئەم سەردانە مان هەر بۆ ئەوە بووە کە بەم یاسایە ئاشناتان بکەین وە نابێت کۆمپانیا بەریتانیاکان لەو یاسایە لابدەن
         لە لایەکى تریش ئاماژەى بە کارەکانى لەگەڵ حکومەتى فیدرالى لە بەغدا لە ماوەى کارکردنى لە پۆستەکەیدا کرد و باسى لە رۆڵى کاراى ستافەکەى کرد کە لە بەغدا توانیویانە رۆلى باش و گرنگ بگێرن بۆیە لە راپەراندنى کارەکانى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان پشت بەو ستافە دەبەستێت و دەیانگوازێتەوە بۆ هەولێر بۆ ئەوەى کار بۆ باشترکردنى ئاستى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیا بکەن.
لەپاشان لە لایەن ئامادەبوانەوە چەندین پرسیار و بۆچون سەبارەت بە پەیوەندیەکانى ئابوورى و بازرگانى لە نێوان هەردوولا خرانە بەر باس و قسەیان لەسەر کرا و وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە.

britani2.jpg
]]>
هه‌واڵ Sun, 24 Apr 2011 02:35:00 +0000