بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 05 ئەیلول 2010 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 09 May 2024 05:40:38 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq بە بۆنەى مانگى رەمەزان ژوور ئێوارە خوانێکى رۆژوو شکاندن سازدەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1312-بە-بۆنەى-مانگى-رەمەزان-ژوور-ئێوارە-خوانێکى-رۆژوو-شکاندن-سازدەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1312-بە-بۆنەى-مانگى-رەمەزان-ژوور-ئێوارە-خوانێکى-رۆژوو-شکاندن-سازدەکات.html ئێوارەى رۆژى چوارشەممە 1/9/2010 بە بۆنەى مانگى رەمەزانى پیرۆز و بە مەبەستى بەهێزکردنى پەیوەندى
ئێوارەى رۆژى چوارشەممە 1/9/2010 بە بۆنەى مانگى رەمەزانى پیرۆز و بە مەبەستى بەهێزکردنى پەیوەندى و کۆبونەوەى بازرگان و پیشەساز و خاوەن کار و کۆمپانیا و نوێنەرانى دەزگاى حکومى و پەیوەندیدارەکان بە کارى بازرگانى و پیشەسازى و وەبەرهێنان بە ئامادەبوونى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر ژوور ئێوارە خوانێکى رۆژوو شکاندنى لە شارى ئەبو شەهاب بۆ زیاتر لە 300 ئامادەبوو سازکرد، لەو میوانداریەدا دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و تەواوى ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى و کارمەندانى ژوور لە پیچشوازى کردنى میوانەکاندا بوون.
شایەنى باسە ژوورى بازرگانى بە مەبەستى کۆکردنەوەى بازرگان و پیشەسازان و لایەنە پەیوەندیدارەکان سالانە لەو مانگەدا ئەو بۆنەیە سازدەکات
2222.jpg
]]>
هه‌واڵ Sun, 05 Sep 2010 04:11:00 +0000
وا چاوەروان دەکرێت یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى هەرێم و ئەردەن پرۆتۆکۆلێکى هاوکارى ئیمزا بکەن https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1310-وا-چاوەروان-دەکرێت-یەکێتى-ژوورەکانى-بازرگانى-هەرێم-و-ئەردەن-پرۆتۆکۆلێکى-هاوکارى-ئیمزا-بکەن.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1310-وا-چاوەروان-دەکرێت-یەکێتى-ژوورەکانى-بازرگانى-هەرێم-و-ئەردەن-پرۆتۆکۆلێکى-هاوکارى-ئیمزا-بکەن.html لە چوارچێوەى سەردانى کردنى شاندێکى هاوبەشى بازرگانى و حکومى کە لە زیاتر لە (20) ئەندام پێک هاتبوون
لە چوارچێوەى سەردانى کردنى شاندێکى هاوبەشى بازرگانى و حکومى کە لە زیاتر لە (20) ئەندام پێک هاتبوون، ئێوارەى رۆژى سێ شەممە 31/8/2010 بە ئامادەبوونى سینان چەلەبى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم و عامر حەدیدى وەزیرى پیشەسازى و بازرگانى ئەردەن و دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و نائل کبریتى سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى ئەردەن و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و سەرۆک و ئەندام و نوێنەرانى یەکێتى بەڵێندەران و یەکێتى خاوەن کاران و ژمارەیەک لە بازرگان و وەبەرهێنى کوردستان لە هۆڵى شەهید سەعد عەبدالله لە هەولێر دیدارێک سازکرا لە دواى کۆبونەوەى شاندى شانشینى ئەردەن و لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم و دەستەى وەبەرهێنان و فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە.
لەو دیدارەدا دارا جەلیل خەیات ئاماژەى بە پەیوەندیەکانى نێوان عێراق بە گشتى لەگەڵ شانشینى ئەردەن کرد و هیواى خواست کە ئەو پەیوەندیانە زیاتر پەرەیان پێبدرێ.
هەروەها هەریەک لە وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم و وەزیرى پیشەسازى و بازرگانى ئەردەن لە وتەیاندا تەئکیدیان لەسەر ئامادەیی بۆ بەرەوپێشبردنى پەیوەندیەکانیان و هاوکارى و ئاسانکارى کردن بۆ بازرگان و پیشەسازان خستەروو.
دواتر هەریەک لە ئامادەبوان خۆیان و کارو پیشەکانیان ناساند و راو سەرنج و پێشنیارەکانیان دەربارەى بەرەوپێش بردنى پەیوەندیەکان خستەروو.
لە پاشان هەریەک لە سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم و ئەردەن تەئکیدیان لەسەر ئامادەیی بۆ ئیمزاکردنى پرۆتۆکۆلێکى پەیوەندى کارا لە نێوان هەردوولادا کردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش وا چاوەروان دەکرێت لە ئایندەیەکى نزیکدا شاندى هەرێمى کوردستان سەردانى ولاتى ئەردەن بکات و لەو سەردانەدا پرۆتۆکۆلەکە ئیمزا بکەین.





3.jpg
]]>
هه‌واڵ Sun, 05 Sep 2010 04:04:00 +0000
پارێزگارى بەسرە دەرگاى وەبەرهێنانى بۆ وەبەرهێنەرانى کوردستان دەکاتەوە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1309-پارێزگارى-بەسرە-دەرگاى-وەبەرهێنانى-بۆ-وەبەرهێنەرانى-کوردستان-دەکاتەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1309-پارێزگارى-بەسرە-دەرگاى-وەبەرهێنانى-بۆ-وەبەرهێنەرانى-کوردستان-دەکاتەوە.html بە ئامادەبوونى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر ئێوارەى رۆژى هەینى 20/8/2010 لەپاڵ ئێوارەخوانێکى رۆژووشکاندن
بە ئامادەبوونى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر ئێوارەى رۆژى هەینى 20/8/2010 لەپاڵ ئێوارەخوانێکى رۆژووشکاندن کە یەکێتى بەلێندەرانى کوردستان سازى کردبوو بە بۆنەى هاتنى شاندێکى پارێزگاى بەسرە بە سەرۆکایەتى د. شلتاخ عەبود پارێزگارى بەسرە کە تیایدا سۆران ئەبوبەکر عەزیز جێگرى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و ژمارەیەکى زۆر لە وەبەرهێنەرانى هەولێر بەشداربوون دواى بەخێرهێنان و یەکترى ناسین پارێزگارى بەسرە سەرسامى خۆى لەبەرامبەر ئەو گۆرانکارى و بەرەو پێشچوونانە دەربرى کە لە هەولێر روویان داوە و هیواى خواست کە باشتریش بێت، لە درێژەى قسەکانیدا داواى لە وەبەرهێنەرانى کوردستان کرد کە بەشدارى لە بنیات نانەوەى شارى بەسرەدا بکەن و وەک هەولێرى لێ بکەن، هەروەها ئامادەیی خۆى بۆ پشتگیرى و هاوکاریان دەربرى.
لەهەمان کاتیشدا پارێزگارى هەولێر هانى وەبەرهێنەرانى دا کە دەست پێشخەر بن لە بوارى وەبەرهێنان لە پارێزگاى بەسرە.
دواتریش دەرگاى گفتوگۆ و پرسیار کرایەوە و گەلێک بابەت دەربارەى وەبەرهێنان لە بەسرە خرانە بەرباس و وەلامى پرسیارەکان درایەوە.

2.jpg
]]>
هه‌واڵ Sun, 05 Sep 2010 04:01:00 +0000