بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 12 ئایار 2010 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 17:53:50 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سەرۆکى بەشى بازرگانى بالیۆزخانەى ئیتالیا لە بەغدا سەردانى ژوور دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1050-سەرۆکى-بەشى-بازرگانى-بالیۆزخانەى-ئیتالیا-لە-بەغدا-سەردانى-ژوور-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1050-سەرۆکى-بەشى-بازرگانى-بالیۆزخانەى-ئیتالیا-لە-بەغدا-سەردانى-ژوور-دەکات.html
رۆژى دووشەممە 10/5/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازیان لە نیکۆلا بازینى سەرۆکى بەشى بازرگانى لە بالیۆزخانەى ئیتالیا لە بەغدا و شاندى یاوەرى کرد کە لە ژمارەیەکى زۆر لە بازرگان و پیشەساز و خاوەن نوێنەرى کۆمپانیاى ئیتالیا پێک هاتبوون لە پاشان لە هۆلى کۆبونەوەکان بە بەشدارى ژمارەیەک لە بازرگانانى هەولێر کە لەسەر بانگێشتى ژوور ئامادەبوون کۆبونەوەیەکى فراوان بەرێوەچوو، سەرەتا سەرۆکى ژوور لە وتەیەکیدا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان و ئامادەبووان تیشکى خستە سەر گرنگى ولاتى ئیتالیا لە رووى تەکنەلۆجیا و باشى بەرهەمەکانی و ئامێر و ئامراز و پێداویستى کشتوکالى، هیواى خواست کە کۆمپانیا ئیتالیەکان بەشداربن لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى هەرێم بە کەلک وەرگرتن لە ستراتیژیەتى (5) سالەى هەرێمى کوردستان لەسەر کشتوکاڵ. نیکۆلا بازینى سەرۆکى بەشى بازرگانى بالیۆزخانەى ئیتالیا لە بەغدا کە سەرۆکایەتى شاندەکەى دەکرد لە ووتەیەکیدا وێراى سوپاسگوزارى بۆ سازکردنى ئەو کۆبونەوەیە وەسفێکى دەربارەى پێکهاتەى شاندەکە خستەروو کە لە بوارەکانى بەرێوەبردنى سەرچاوەکانى ئاوو بانک و بوارى جیاجیا و نوێنەرى چەندین ئاژانسى حکومى لە بوارى سەرچاوەکانى ئاوو کشتوکالى پێک هاتوون. هەروەها ئەوەشى روون کردەوە کە هاتنى شاندەکە لە رێگەى ئەلیساندرۆ فرانکین سەرۆکى رێکخراوی بازرگانى و کەلتورى ئیتالى لە هەرێمى کوردستان رێک خراوە. لە پاشان ئامادەبووان خۆیان و کار و چالاکیەکانیان ناساند و لەگەل یەکتریدا راو بۆچونەکانیان گۆریەوە بە مەبەستى دروستکردنى پەیوەندى لەگەڵ بازرگانانى هەولێر و بەشداریکردن لە پرۆسەى ئاوەدان کردنەوەى کوردستان.
]]>
هه‌واڵ Wed, 12 May 2010 00:00:00 +0000