بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 07 تشرینی یەکەم 2010 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 08:02:15 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێکى گەورەى بازرگانى کۆریا سەردانى ژوور دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1341-شاندێکى-گەورەى-بازرگانى-کۆریا-سەردانى-ژوور-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1341-شاندێکى-گەورەى-بازرگانى-کۆریا-سەردانى-ژوور-دەکات.html بەئامادەبوونى سۆران ئەبوبەکر جێگرى سەرۆکى ژوورو ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێڕى ژوو، کونسوڵى گشتى کۆریاى باشوور
بەئامادەبوونى سۆران ئەبوبەکر جێگرى سەرۆکى ژوورو ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێڕى ژوو، کونسوڵى گشتى کۆریاى باشوور لە هەرێمى کوردستان بەهاوڕێیەتى نزیکەى 20 کۆمپانیاى کۆریایى ڕۆژى 5 تشرینی یەکەم لەبارەگاى ژوور کۆبوونەوە.‏
سۆران ئەبوبەکر تیشکى خستە سەر ‌پێوەندیی پتەوى نێوان هەردوولاو ستایشى کارەکانى تیپى زەیتون و ‏ئاژانسى کۆیکاى کۆرى کرد کە لە ماوەى چەند ساڵى رابردوو لە هەرێمى کوردستان ئەنجامیان داوە. هەروەها باسیشى لە سیاسەتى حکوومەتى هەرێم کرد، لەڕووى کرانەوەى بەڕووى جیهان و ‏هاندانى کەرتى تایبەت و، رەخساندنى دەرفەتی لەبار بۆ کۆمپانیاو وەبەرهێنەرانى بیانى.‏
پاشان کونسوڵى گشتى کۆریا لە هەرێمى کوردستان ئەو کۆبوونەوەیەى بە هەنگاوێکى باش بۆ دانانى ‏بنەمایەکى پتەو بۆ پەیوەندى ئابوورى لە‌نێوان هەردوولا لە قەلەمدا.‏ هەروەها گوتى: ئێمە هانى کۆمپانیاکانى کۆریا دەدەین کە سوود لە دەرفەتى هەرێمى کوردستان ‏وەربگرن و لە سەرجەم بوارەکانى وەبەرهێناندا بەشدارى بکەن.‏ ئینجا نوێنەرانى کۆمپانیاکانى کۆریا کە بریتى بوون لە کۆمپانیاى نەوتى نیشتمانى کۆریا، ئێڵ جى، دایۆ، کۆمپانیاى باڵەفڕگە‌، بیناسازى و چەند کۆمپانیایەکیتر، مەبەستى هاتنیان بۆ کوردستان خستەڕوو، کە بۆ کردنەوەى ئۆفیس و دانانى بریکارە لەو هەرێمەدا.
دواتر جێگرى سەرۆکى ژوور پوختەیەکى لەبارەى سێ ‏بوارى گرنگ لە هەرێم پێشکەشکرد کە بریتین لە چالاکی بازرگانى، بەڵێندەرایەتى ‏و گرێبەست و چالاکى وەبەرهێنان.‏ ئاماژەشى بە دامەزراندنى ناوچەیەکى بازرگانى ئازادو ناوچەى پیشەسازى کرد لە هەرێمى ‏کوردستاندا، هاوکات ستایشی چالاکییەکانى حکوومەتى کۆریاى کرد کە لە‌بوارى ئاوەدانکردنەوەو ‏خزمەتگوزارى و پەرەپێدانى تواناکان جێ پەنجەیان دیارە، ئامادەیى ژووریشى نیشاندا بۆ پێشکەشکردنى ئاسانکارى پێویست بۆیان.‏ هەر لە کۆبوونەوە‌کەدا باس لە بڕیارى ‏دابینکردنى ڤیزاى کۆریا کرا بۆ شاندى رەسمی و بازرگانانى هەرێم، بەمەبەستى ‏هاندانى زیاترى ئاڵوگۆڕى ئابوورى و بازرگانى.
دواتر بازرگانە کوردەکانى ئامادەبووى کۆبوونەوەکە لەگەڵ نوێنەرى کۆمپانیا کۆرییەکان‌ بەرنامە و پرۆژەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد، بەمەبەستى خستنەڕووى ئەو بوارانەى کە ‏دەکرێ لە هەرێمى کوردستاندا کارى وەبەرهێنانى تێدا ئەنجام بدەن.‏

korea2222.jpg

]]>
هه‌واڵ Thu, 07 Oct 2010 06:05:00 +0000