بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 18 ئاب 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 16 May 2024 07:07:37 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ئەنجوومەنى کارى کوردستان لە دوبەى دادەمەزرێت https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/771-ئەنجوومەنى-کارى-کوردستان-لە-دوبەى-دادەمەزرێت.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/771-ئەنجوومەنى-کارى-کوردستان-لە-دوبەى-دادەمەزرێت.html
بە ئامادەبوونى د. انور احمد عبدالله نوێنەرى حکومەتى هەرێم ، دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەن و شێح مستەفا عبدالرحمن سەرۆکى هاوردەو هەناردەکارانى کوردستان ، بە مەبەستى تاوتوێکردنى پرسى پێک هێنانى ئەنجوومەنى کارى کوردستان لە دوبەى رۆژى دووشەممە 17/8/2009 نوێنەرانى حکومەت و چەند دەزگا و رێکخراوێکى کەرتى تایبەت لە ژوورى بازرگانى کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا.. لە کۆبونەوەکەدا بە تێروتەسەلى گفتوگۆ لەسەر گرنگى ئەو ئەنجوومەنە کرا کە دەزگایەکى گرنگە بۆ باشترکردنى بارى کارکردنى پیاوانى کارى کوردستان و هەلسوکەوتکردنیان لەگەل لایەنە بیانیەکان بە شێوەیەکى سیستەمیانە و سەردەمیانە کە بە هۆیەوە پێگەى پیاوانى کار لە بەرامبەر هاوشێوەکانیدا بەهێزتر دەکات و کار ئاسانى بۆ دروستکردنى پەیوەندى و و کارى بازرگانى و وەبەرهێنان دەکات، بریاردا کە لیژمەیەک پێک بهێنرێت بۆ دانانى پەیرەوى ناوخۆى ئەم ئەنجوومەنە و بەدواداچوونى کارەکانى پەیوەست بە دامەزراندن و ناونووسکردنى ئەندامەکانى. شایەنى باسە ئێستا لە شارى دوبەى نزیکەى 40 ئەنجوومەنى لەو بابەتە هەیە و ئەنجوومەنى کارى عێراقیش یەکێکە لەوانە بەلام کارى ئەوە زیاتر لەگەل بازرگانەکانى باشوور و ناوەراستى عێراقە بۆیە بیر لە دامەزراندنى ئەنجوومەنێکى تایبەت بە کوردستان کراوەتەوە و کار بۆ دامەزراندنى دەکرێت، دواى ئەوەى کە پێشتر حکومەتى هەرێمى کوردستان نووسینگەیەکى بازرگانى لەو ولاتەدا کردۆتەوە.
]]>
هه‌واڵ Tue, 18 Aug 2009 00:00:00 +0000