بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 17 ئایار 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org/component/k2/itemlist/date/2009/5/17.feed 2024-05-05T17:18:01+00:00 Joomla! - Open Source Content Management وەزیرى ئابوورى و بازرگانى لبنان: لە هەولى ئەوەداین پەیوەندى باشتر لەگەل هەرێمى کوردستان ببەستن 2009-05-17T00:00:00+00:00 2009-05-17T00:00:00+00:00 https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/690-وەزیرى-ئابوورى-و-بازرگانى-لبنان-لە-هەولى-ئەوەداین-پەیوەندى-باشتر-لەگەل-هەرێمى-کوردستان-ببەستن.html Admin <div class="K2FeedIntroText"></div><div class="K2FeedFullText">بە ئامادەبوونى نەمرود یوحەنا وەزیرى گەشتوگوزارى هەرێم دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ئیبراهیم سۆفى جێگرى یەکەم و سۆران ئەبوبەکر جێگرى دووەمى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى و کۆمەلێک بازرگان و پیشەسازى هەولێر و چەندین وەبەرهێنەر و خاوەن کۆمپانیاى لبنانى کە لە هەولێر کاردەکەن، رۆژى یەک شەممە 17/5/2009 کۆبونەوەیەکى فراوان سازکرا بۆ (محمد سەفەدى) وەزیرى بازرگانى و ئابوورى لبنان و عەدنان قەسار سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى و کشتوکالى ولاتانى عەرەبى و غازى قرێتم سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى و کشتوکالى بەیروت و چیاکانى لبنان و شاندى یاوەریان کە لە ژمارەیەک شارەزا و پسپۆرى بوارى ئابوورى و بەنکى و گەشتیارى لەخۆگرتبوو. دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور لە وتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان ئاماژەى بە رۆلى ولاتى لبنان کرد لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان بە تایبەتى لە بوارى گەشتیارى و دارایى و بەنکى و پەروەردەدا، وە سەردانەکەى بە سەردانێکى گرنگ لەقەلەم دا و داواى لە شاندى میوان کرد کە برەوى زیاتر بە پەیوەندیەکانیان لەگەل هەرێمى کوردستان بدەن. وەزیرى ئابوورى و بازرگانى لبنان وێراى خۆشحالی لە بەرامبەر ئەو گۆرانکاریانەى بەسەر هەرێمدا هاتووە تەئکیدى لەسەر چرترکردنى پەیوندیەکانیان لەگەل هەرێمى کوردستان کردو دلخۆشی خۆى لە بەرامبەر رازیبوونى کۆمپانیا لبنانیەکان لە حکومەتى هەرێم و خەلکى کوردستان دەبرى و وتى ئەو سەردانەى ئێمە ماناى گرنگیدان و بەفەرمى کردنى پەیوەندیمان لەگەل ئەو هەرێمەدا دەگەیەنێ و لە هەولى ئەوە داین پەیوەندى باشتر لەگەل هەرێمى کوردستان ببەستین. و هیواى دارۆژى خۆشتر دەخوازین و تەئکیدى لەسەر گرنگیەکانى رۆلى کەرتى تایبەت لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوە کرد و سوپاسى ئەو پێشوازى و رێزلێنانەى کرد کە لە شاندەکەیان نراوە لە ژوور و لە دەزگاکانى دیکەى حکومەتى هەرێم. دواتر لە لایەن ئامادەبووان کۆمەلێک سەرنج و پێشنیار خرانە بەرباس و وەلامى پرسیارەکان درایەوە. </div> <div class="K2FeedIntroText"></div><div class="K2FeedFullText">بە ئامادەبوونى نەمرود یوحەنا وەزیرى گەشتوگوزارى هەرێم دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ئیبراهیم سۆفى جێگرى یەکەم و سۆران ئەبوبەکر جێگرى دووەمى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى و کۆمەلێک بازرگان و پیشەسازى هەولێر و چەندین وەبەرهێنەر و خاوەن کۆمپانیاى لبنانى کە لە هەولێر کاردەکەن، رۆژى یەک شەممە 17/5/2009 کۆبونەوەیەکى فراوان سازکرا بۆ (محمد سەفەدى) وەزیرى بازرگانى و ئابوورى لبنان و عەدنان قەسار سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى و کشتوکالى ولاتانى عەرەبى و غازى قرێتم سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى و کشتوکالى بەیروت و چیاکانى لبنان و شاندى یاوەریان کە لە ژمارەیەک شارەزا و پسپۆرى بوارى ئابوورى و بەنکى و گەشتیارى لەخۆگرتبوو. دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور لە وتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان ئاماژەى بە رۆلى ولاتى لبنان کرد لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان بە تایبەتى لە بوارى گەشتیارى و دارایى و بەنکى و پەروەردەدا، وە سەردانەکەى بە سەردانێکى گرنگ لەقەلەم دا و داواى لە شاندى میوان کرد کە برەوى زیاتر بە پەیوەندیەکانیان لەگەل هەرێمى کوردستان بدەن. وەزیرى ئابوورى و بازرگانى لبنان وێراى خۆشحالی لە بەرامبەر ئەو گۆرانکاریانەى بەسەر هەرێمدا هاتووە تەئکیدى لەسەر چرترکردنى پەیوندیەکانیان لەگەل هەرێمى کوردستان کردو دلخۆشی خۆى لە بەرامبەر رازیبوونى کۆمپانیا لبنانیەکان لە حکومەتى هەرێم و خەلکى کوردستان دەبرى و وتى ئەو سەردانەى ئێمە ماناى گرنگیدان و بەفەرمى کردنى پەیوەندیمان لەگەل ئەو هەرێمەدا دەگەیەنێ و لە هەولى ئەوە داین پەیوەندى باشتر لەگەل هەرێمى کوردستان ببەستین. و هیواى دارۆژى خۆشتر دەخوازین و تەئکیدى لەسەر گرنگیەکانى رۆلى کەرتى تایبەت لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوە کرد و سوپاسى ئەو پێشوازى و رێزلێنانەى کرد کە لە شاندەکەیان نراوە لە ژوور و لە دەزگاکانى دیکەى حکومەتى هەرێم. دواتر لە لایەن ئامادەبووان کۆمەلێک سەرنج و پێشنیار خرانە بەرباس و وەلامى پرسیارەکان درایەوە. </div>