بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 25 ئازار 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 25 Apr 2024 16:24:01 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq بالیۆزى چیک لە بەغدا سەردانى ژوور دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/628-بالیۆزى-چیک-لە-بەغدا-سەردانى-ژوور-دەکات-.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/628-بالیۆزى-چیک-لە-بەغدا-سەردانى-ژوور-دەکات-.html
ڕۆژى پێنج شەممە 19/3/2009 لە بارەگاى ژوور دارا جلیل خەیلت سەرۆکى ژوورو ژمارەیەک لە ئەندامانى کارگێڕى پێشوازیان کرد لە پیتەر فوزینیشا سەفیرى چیک لە بەغدا و شاندى یاوەرى کرد، کە بەبۆنەى هاتنى چەژنى نەورۆز لە گەشتەکەیاندا لە هەولێر بوون،لەو سەردانەیاندا بالیۆزى چیک تەئکیدى لەسەر پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و چیگ کردەوە و ڕایگەیاند کە بەرەوپێش چوونى باشى لەو پەیوەندیانەدا هەیە و ووتى ئێمە بە بازرگانان و پیشەسازانى خۆمان ڕاگەیاندووە کە کوردستان دەروازەیە بۆ هەموو عێراق لە رێگەى کوردستانەوە دەتوانن وەبەرهێنان لە عێراق بکەن و دەبێ لە ڕێگەى خەلکى کوردستانەوە کار بۆ هەموو خەلکى عێراق بکەن .لە درێژەى قسەکانى دا جەختى لەسەر هەماهەنگى پەیوەندى لەگەڵ کوردستاندا کردەوە ئاماژەى بە ڕۆلى دەزگاى حکومى و پیشەیى و تایبەتمەندیەکان لە بوارى بازرگانى و پیشەسازیدا بە تایبەتى ژوور بازرگانى و پیشەسازى هەولێر لە ئامادەیى بەردەوامى لە پێشکەش کردنى ئاسانکارى بە لایەنى چیکى لە سنورى پارێزگاى هەولێر دا دارا جلیل خیات وێڕایى بە خێرهێنان و سوپاس گوزارى بۆ هەڵوێستەکانى چیک هیواى خواست پەیوەندیەکانى کوردستان لەگەڵ چیک زیاتر بەرەو پێشتر بچێت ئاماژەى بەهەندێک لەو کارانە کرد کە کۆمپانیا چیکى یەکان لە هەولێر و کوردستان ئەنجامیانداوە دەستخۆشى لە باڵۆزى چیک کرد بۆ ئەو ڕۆلەى کە گێڕاویەتى لە بەرەو پێش چوونى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و چیک
]]>
هه‌واڵ Wed, 25 Mar 2009 00:00:00 +0000
بە هاوکارى رێکخراوى cipe لە بارەگاى ژوور چەند خولێک بەڕێوە دەچێت https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/627-بە-هاوکارى-رێکخراوى-cipe--لە-بارەگاى-ژوور-چەند-خولێک-بەڕێوە-دەچێت-.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/627-بە-هاوکارى-رێکخراوى-cipe--لە-بارەگاى-ژوور-چەند-خولێک-بەڕێوە-دەچێت-.html
دواى ئەوەى دەستەى کارگێڕى و کارمەندانى ژوور بەسەر سێ ستافدا دابەشکران،ستافى یەکەم ئەنجوومەنى کارگێڕى ژوور و ستافى دووەم بەڕێوبەرو بەرپرسى ژوورەکان کارمەندەکۆنەکانى ژوور ستافى سێ یەم فەرمانبەرە تازەکان لە ماوەى هەشت ڕۆژدا سێ خولى راهێنان لە بارەگاى ژوور بە هاوکارى ڕێکخراوى سایب لەسەر دەستى ژمارەیەک لە مامۆستاى رێکخراوى (INI) بەڕێوە دەچێت. یەکەم خول بۆ ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور کە ماوەى دوو ڕۆژ دەخاێنێت لە 25/3 دەستى پێکرد و لە 26/3/2009 تەواو دەبێت.... خولەکە تایبەت بوو بە ناساندنى ئاراستەکانى نێودەوڵەتى تازە لەگەڵ کۆمەڵەکانى کار و ژوورى بازرگانیەکان و ڕۆژى دووەمیش دەربارەى چۆن دەتوانى هەڵسەنگاندن بۆ دەزگا جێ بە جێ کارەکان و کارى لیژنەکان بکەیت...... لە ڕۆژانى 29-30 یەوە خولى دووەم ولە 1-2-4-2009 خولى سێ یەم بۆ فەرمانبەر و کارمەندان ساز دەکرێت
]]>
هه‌واڵ Wed, 25 Mar 2009 00:00:00 +0000