بابهت فلتهر كراوه بهپێی بهروار: دوو شەممە, 16 ئازار 2009 - ژووری بازرگانی و پیشهسازی ههولێر - ژووری بازرگانی و پیشهسازی ههولێر
official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry
https://mail.erbilchamber.org/component/k2/itemlist/date/2009/3/16.feed
2024-05-04T13:12:17+00:00
Joomla! - Open Source Content Management
ژوور کۆبوونەوەیەکى فراوان بە ئامادەبوونى قونسولى تورکیا سازدەکات
2009-03-16T00:00:00+00:00
2009-03-16T00:00:00+00:00
https://mail.erbilchamber.org/ههواڵ/item/621-ژوور-کۆبوونەوەیەکى-فراوان-بە-ئامادەبوونى-قونسولى-تورکیا-سازدەکات.html
Admin
<div class="K2FeedIntroText"></div><div class="K2FeedFullText">بە ئامادەبوونى حسین ئاڤنى قونسولى تورکیا لە موسل و دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و هەردوو جێگرەکەى و تەواوى ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى کۆبوونەوەیەکى فراوان سازکرا بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە بازرگان و پیشەسازانى هەولێر کە لەسەر بانگهێشتى ژوور ئامادەبوون و لەگەل شاندى یاوەرى قونسولى تورکیا. سەرۆکى ژوور لە وتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى قونسول و شاندى یاوەرى و ئامادەبوان ئەم کۆبونەوەى بە کۆبونەوەیەکى زۆر گرنگ لەقەلەم دا لەبەر ئەوەى ئامانجى ئەو کۆبونەوەیە گرنگیدان بوو بە چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى کە لە کارى بازرگانیدا بۆ بازرگانانى هەردوولا دروست دەبێت و ئاستەنگ لەبەردەم گەشەکردنیدا دروست دەکەن. هەروەها وتى ئەم جۆرە کۆبونەوانە وادەکەن لە نزیکەوە هەست بەو کۆسپ و تەگەرانە بکەین و هەولى چارەسەرى بۆ بدەین. قونسولى تورکیا لە وتەیەکى تێرو تەسەلدا ئاماژەى بە کارەکانى قونسولیە کرد و ئەو هەنگاوانەى کە هاویشتوویەتى بۆ چارەسەر کردنى گرقتەکان و چۆنیەتى پێدانى ڤیزە بە بازرگانان روون کردەوە، لە درێژەى قسەکانیدا ئاماژەى بە مەبەست و ئامانجى ئەو ئامادەبوونە کرد بۆ ئەوەى تێبینى تەواویان هەبێت لەسەر کێشەکان و لە نزیکەوە گوێبیستى بۆچون و داواکارى بازرگان و پیشەسازان بێت، بەلێنى ئەوەشى دا کە هەول دەدات لەگەل ژوور لە دیدارێکى تردا ئالیەتێکى وا دابمەزرێنێ بۆ پێدانى ڤیزە بە بازرگان و پیشەسازانى کوردستان لەبەر ئەوەى وەرگرتنى ڤیزا لە شارى موسل بۆ بازرگانانى هەولێر گرفتى زۆرى هەیە. لە کۆبونەوەکەدا دواى ئەوەى ئامادەبوان خۆیان ناساند، گەلێک گرفت و بیر و بۆچون بۆ چارەسەرکردنیان خرانە بەر باس، قونسولى تورکیا ئامادەیى خۆى نیشاندا بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى ئەم گرفتانە. کۆبونەوەکە بۆ ماوەى زیاتر لە سێ سەعات درێژەى کێشا و زۆر بابەت باسکران، وا چاوەروان دەکرێت ئەم کۆبونەوانە ئەنجامى باشى لێبکەوێتەوە و کاردانەوەى باشى بەسەر پێش چوونى پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا هەبێت. لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا سۆران عیزەدین فەیزى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر ئامادە بوو.</div>