تۆ لێرەیت: ErbilChamber

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو پێنج شەممە, 14 ئەیلول 2017 06:59
 
بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، دەرباز كۆسرەت رەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەریەك پارێزگاری هەولێر و دهۆك، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، هەریەكە لە سەرۆكانی ژووری بازرگانی سلێمانی و دهۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر بە بەشداری 300 كۆمپانیاو خاوەن كار و بازرگانانی وڵاتی ئەڵمانیا، عێراق و هەرێمی كوردستان رۆژانی 6 – 7  /9/2017 لە شاری هانۆڤەر لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆنفڕانسی وەبەرهێنان لە نێوان ئەڵمانیا – عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
ئامانجی ئەم كۆنفڕانسە دروستكردنی پەیوەندییەكی پتەوە لە نێوان وەبەرهێنەران و بازرگانانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان.
ئەم كۆنفڕانسە دوو رۆژی خایاند كە چەندین وتاری بەرپرسانی ئامادەبوو لەگەڵ چەند پەنەلێكی لە خۆ گرتبوو.
لەم نێوەندەدا د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وتارێكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد، جەختی لەسەر پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكان كردەوە لە نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان، لە هەمان كاتدا سەردانی شاندی بازرگانان لە سێكتەرە جیاوازەكان بۆ هەردوولا بە گرنگی لە قەڵەمدا.
سەرۆكی ژوور وتیشی بوونی كەشێكی گونجاو بۆ كار و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و بوونی سەقامگیری خۆی لە خۆیدا كارێكتەرێكی گونجاوە بۆ راكێشانی وەربەرهێنەران و بازرگانانی وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان.
هەر لە هەمان كۆنفڕانس سەرۆكی ژوور بەشداری پەنەلێكی كرد.
رۆژی دووەمی كۆنفڕانس د. دارا جەلیل خەیات بە سیفەتی سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی هانۆڤەر یاداشتێكی لێكتێگیشتنیان واژوو كرد كە چەند خاڵێك لەخۆ دەگرێت ئاماژەن بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان، وا بڕیاریشە لە مانگی داهاتوو شاندێكی بازرگانانی كشتوكاڵی شاری هانۆڤەر سەردانی ژووری بازرگانی هەولێر بكات.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 3128 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

كۆممێنت بنووسه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« April 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑